هونەرمەند "شێركۆ تاڵیب " نوێترین بەرهەمی خۆی لە كۆتایی ئەم مانگەدا بڵاو دەكاتەوە .
گۆرانی " پرسیار "نوێترین كاری هونەرمەند (شێركۆ تاڵیب)ە كە دەیەوێت بەم بەرهەمە جارێكی تر بگەرێتەوە لای هەوادارانی كە بۆماوەك دوركەوتووەتەوە.
گۆرانی (پرسیار) ئاوازی لەلایەن شێركۆ تاڵیب خۆیەوە دانراوەو كاری میوزیكی لەلایەن (دانا ئیسماعیل )ەوە بۆ ئامادەكراوە و هۆنراوەی (كامەران موكری)ە , هەروەها (هەردی عومەر ) دەرهێنانی بۆ كردووە .
گۆرانی پرسیار چاوەرێ دەكرێت بەم زووانە بڵاو بكرێتەوە پاش ئەوەی كاری مۆنتاژو كەلەرینگی كۆتایی پێبهێنریت.
خاك \ كاروان محەمەد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure