رۆمانی (اتیلا اخر العشاق) ئه‌م مانگه له خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌وفه‌ل - هاشێت ئه‌نتوان له به‌یروت بڵاوبۆته‌وه، كه یه‌كێكه له گرنگترین خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب له دووتوێی 488 لاپه‌ڕه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه. ئه‌مه رۆمانی ئازاری كورد‌و هه‌وڵه‌كانی جینۆسایدكردنی، شۆڕش و شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌تی.. ڕۆمانی عیشقه.. تێیدا عیشقی ژن تێكه‌ڵده‌بێت به عیشق شۆڕش و عیشق پێكی باده‌و عیشقی خودا.. ئه‌فسانه‌و واقیع تێكه‌ڵده‌بن، به‌جۆرێك كه ئاتێلا له دواعروجیدا چه‌ندین پێغه‌مبه‌رو ئه‌ولیا ده‌بینێ، تا ئه‌وكاته‌ی تێكه‌ڵ به فاتیمه‌ی خۆشه‌ویستی و زاتی ئیلاهی ده‌بێت، وه‌ك چۆن له كتێبی (مه‌نتیقولته‌یری) سۆفی و شاعیری مه‌زن (فه‌ریدودینی عه‌تاری نه‌یشابوری)دا ڕووده‌دات. عه‌تاری نه‌یشابوری یه‌كێكه له سێ كوچكه‌ی شیعری سۆفیانه‌ی فارسی (سه‌نائی غه‌زنه‌وی، عه‌تاری نه‌یشابوری، مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی)، به‌ڵام زۆر مه‌غدوره‌و مافی خۆی نه‌دراوه‌تێ. ده‌گێڕنه‌وه ئه‌وكاته‌ی مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی ته‌مه‌نی چوارده ساڵ ده‌بێ، باوكی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یباته سه‌فه‌ر. كه له‌ڕێگا له نه‌یشابور لاده‌ده‌ن، عه‌تاری نه‌یشابوری یه‌كێك له كتێبه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به مه‌ولانای چوارده ساڵان ده‌كات و ڕووده‌كاته باوكی و پێیده‌ڵێ: ئه‌م كوڕه‌ی تۆ ئاگری عیشق به‌رده‌داته هه‌موو جیهان. زۆر كه‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی عه‌تاری نه‌یشابوری به پێشبینی (كه‌شف)ێك ده‌زانن. له‌به‌رامبه‌ردا مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی، عه‌تاری نه‌یشابوری به مامۆستای خۆی ده‌زانێ، هه‌ربۆیه له ستایشی ئه‌م زاته گه‌وره‌یه‌دا ده‌ڵێ: عه‌تاری نه‌یشابوری هه‌ر حه‌وت شاره‌كه‌ی عیشقی ته‌ی كردووه، كه‌چی ئێمه تازه‌به‌تازه له پێچی یه‌كه‌مین جاده‌داین. ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌نفال و شۆڕش و جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی و بارزانیه‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕین، تێكه‌ڵده‌بن به سه‌رده‌می عه‌تاری نه‌یشابوری كه هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه.. له‌م ڕۆمانه‌دا حه‌زره‌تی ئاده‌م خۆی، نازناوی (دواین عاشق) به ئاتێلای قاره‌مانی ڕۆمانه‌كه ده‌به‌خشێ، چونكه ڕۆمانه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه حه‌زره‌تی ئاده‌م یه‌كه‌مین عاشقه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure