16/12/2018 09:40 AM

ئه‌و خۆراكانه چین كه‌ نابێت بشۆرێنه‌وه‌؟

ئه‌وه‌ی باوه‌ پێویسته‌ مادده‌ خۆراكییه‌كان بۆ لابردنی تۆزو پیسی سه‌ریان بشوورێنه‌وه‌، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن كه‌ چه‌ند جۆره‌ خۆراكێك هه‌ن پێویستیان بۆ شووشتنه‌وه‌ نییه‌و ئه‌گه‌ر به‌ ئاو بشۆرێنه‌وه‌، ژه‌هراویبوون دروستده‌كه‌ن و به‌كتریای زیانبه‌خش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی بزنس ئیسایده‌ر، شاره‌زایانی بواری خۆراك ده‌ڵێن 10 جۆری خۆراك هه‌ن كه‌ رێنوێنی ده‌كرێن به‌ نه‌شتنه‌وه‌یان و راسته‌وخۆ ده‌ستكردن به‌ كوڵاندنیان.

-قارچك: سروشتی قارچك وایه‌ كه‌ ئاو هه‌ڵده‌مژێت و شووشتنه‌وه‌ی واده‌كات ئاوێكی زۆر بمژێت، بۆیه‌ ده‌توانیت ته‌نیا به‌ په‌ڕه‌یه‌ك كلینكسی وشك بیسڕیته‌وه‌و هه‌ر پیسیییه‌كی پێوه‌نووساوی لێبكه‌یته‌وه‌.

-سه‌ڵاته‌ی ئاماده‌كراو: ئه‌گه‌ر له‌ناو قوتووی سه‌ڵاته‌كه‌ نووسرابوو كه‌ نابێت بشۆرێته‌وه‌، مانای وایه‌ ئاماده‌یه‌و به‌جوانی شۆراوه‌ته‌وه‌.

-هێلكه‌: له‌ كێڵگه‌كانه‌وه‌ به‌ شووشتراویه‌وه‌ دێت و به‌ توێكڵێكی ره‌قی داخراو پارێزراوه‌ كه‌ به‌كتریا ناتوانێت بچێته‌ ناویه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه‌ی پیس بوو ده‌توانی به‌ كلینكس لای ببه‌یت.

-مریشك: شتنه‌وه‌ی مریشك به‌ر له‌ كوڵاندنی ئه‌گه‌ری ژه‌هراویبوون زیاتر ده‌كات، بۆیه‌ شاره‌زایان وریایی ده‌ده‌ن له‌ شتنه‌وه‌ی مریشك له‌ناو حه‌وزی مه‌غسه‌لی چێشتخانه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی زیاتر ده‌كات.

-ماسی: شتنه‌وه‌ی ماسی نه‌كوڵاو هه‌مان مه‌ترسییه‌كانی شتنه‌وه‌ی مریشكی هه‌یه‌ كه‌ شتنه‌وه‌ی خواردنه‌ ئاوییه‌كان له‌ چێشتخانه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریای زیانبه‌خش.

-گۆشتی سوور: ره‌نگه‌ شتنه‌وه‌ی كاربكاته‌سه‌ر به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی، بۆیه‌ رێنوێنی ده‌كرێت به‌هۆی كلینكسه‌وه‌ به‌ر له‌ كوڵاندنی ئاوه‌كه‌ی سه‌ری لاببرێت، دواتر شتنه‌وه‌ی له‌ چێشتخانه‌ به‌كتریای زیانبه‌خش له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

-قه‌ل: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پێویسته‌ له‌یه‌ك حاڵه‌تدا گۆشتی قه‌ل بشۆرێته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌ناو شله‌یه‌كی سوێردا پارێزراوبوو.

-كینوای ئاماده‌كراو: تۆوی كینوا كه‌ سوودی زۆری هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ قوتوونرابوو یان ئاماده‌كراوبوو پێویست به‌ شتنه‌وه‌ی ناكات.

-ماكه‌رۆنی: هه‌ندێكجار به‌ر له‌ كوڵاندنی ماكه‌رۆنی ده‌شۆرێته‌وه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت كه شتنه‌وه‌ی ماكه‌رۆنی ده‌بێته‌ هۆی لابردنی ئه‌و نیشاسته‌ی تیایدایه‌.

-برنج: شتنه‌وه‌ی به‌ر له‌ كوڵاندنی ده‌بێته‌ هۆی لابردنی به‌شێك له‌و نیشاسته‌ سروشتییه‌ی له‌سه‌ر رووی برنجه‌كه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاری شتنه‌وه‌ی برنجه‌كه‌ بوویت به‌هۆی پیسبوونیه‌وه‌، ده‌توانی زۆر نه‌یشۆیته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved