16/12/2018 09:48 AM

ئابڕوچونێكی ترى فەیسبووك ئاشكرا دەبێت

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئابڕوچونێكی دیكەى ئاشكرابوو، كە گورزێكی نوێی 0629 و كاریگەری نەرێنی لەسەر شكۆی گەورەترین كۆمپانیای كۆمەڵایەتی دەبێت كە نهێنی زیاتر لە 6 ملیۆن بەكارهێنەر ئاشكرا كردووە.

كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند: رۆژی هەینی كاتێك ئەو كێشەیە ئاشكرابوو كە بەكارهێنانەران وشەی تێپەڕ (پاسوۆرد)یان بۆ هەندێك ئەپڵیكەیشنی دەرەوەی فەیسبووك بەكارهێناوە، بووەتە هۆی ئاشكرابوونی وێنە تایبەتەكانیانی 6.8 ملیۆن كەس.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئەو كێشەیە بۆتە هۆی ئەوەی كە وێنە تایبەتەكان ئاشكرابكرێن و لە دۆخی (تەنها بۆ خۆم) بگۆڕدرێت بۆ ( بینینی گشتی).

هەر لەسەر ئەو رووداوە، كۆمپانیای FDHK ئاشكرایكرد كە نزیكەی 1500 ئەپڵیكەیشن لەلایەن 876 كەسەوە دروستكراون كە بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەو كێشەیە، بەڵام لە ئێستادا چارەسەركراوە.

فەیسبووك ئاماژەی بەوەشكرد كە هەندێك لە ئەپڵیكەیشنەكان بۆ ماوەی 12 رۆژ چونەتە ناو گروپی گەورەی وێنەییەوە، كە دواتر بۆتە هۆی گۆڕینی دۆخی وێنەكان و بڵاوبوونەوەیان بۆ گشتی.

خاك - گۆران قادر
س: sky news




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved