به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاتی (خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كان) ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه خه‌ڵاتێكه تایبه‌ت به‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی خاوه‌ن به‌هره‌و داهێنان و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیانن و توانیویانه توانای خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگه بسه‌لمێنن و ببنه سه‌رمه‌شق بۆ هاووڵاتیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. مه‌رج و تیابه‌تمه‌ندییه‌كانی خه‌ڵاته‌كه: 1ـ خه‌ڵاته‌كه ئامانجیه‌تی سه‌رنجی هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگه بۆ توانا‌و به‌هره‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ڕابكێشێت. 2ـ پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن خاوه‌ن به‌هره یان داهێنان یان به‌رهه‌مێكی دیاری (هونه‌ری، پیشه‌یی، ڕۆشنبیری، وه‌رزشی) بن. 3ـ پێویسته به‌شداربوو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندام) بێت و مه‌رج نییه له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆماربێت. 4ـ پێویسته به‌شداربوو دانیشتووی سنوری پارێزگاكانی (سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) و ئیداره‌كانی (ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان) بێت. 5ـ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داواكاران (C.V)یه‌كان ده‌كرێت و ته‌نها (10) كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه. 6ـ خوازیاران و داواكاران پێویسته پوخته‌ی ژیان و كاره‌كانیان (C.V) بگه‌یه‌ننه هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین و مه‌به‌ستیانه به‌شداری بكه‌ن ده‌توانن سوود له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره‌كان وه‌ربگرن بۆ گه‌یاندنی. 7ـ دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بریتییه له 15ی 2ی 2019. 8ـ خه‌ڵاته‌كه له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له مانگی 3ی 2019 دابه‌شده‌كرێت. بۆ زانیاریی زیاتر سه‌ردانی یه‌كێك له‌م ناونیشانانه بكه‌ن: ١ـ وێبسایتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (سۆشیه‌ل سولی): (www.socialsuli.com). ٢ـ هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، له گه‌ڕه‌كی گردی جۆگه، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان. ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure