1-ئاناتۆمیك سنافباكس: گه‌ر ده‌ستتان ڕاست ڕاگرن وپه‌نجه گه‌وره‌تان هه‌ندێك به‌ره‌وژوور به‌رن، سێ گۆشه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌چه‌كتان ده‌رئه‌كه‌وێ كه پزیشكه‌كان پێیده‌ڵێن ئاناتۆمیك سنافباكس. ئه‌وه شوێنێكه هه‌موو كات ئه‌كرێ هه‌ست به لێدانی دڵ بكه‌یت، ته‌نانه‌ت گه‌ر لێدانه‌كه سستیش بێت. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ڕه‌گه‌ی ئه‌وێ جگه تێشوویه‌كی ناسك و پێست، هیچ پارێزه‌رێكی نییه.
2-په‌نجه گه‌وره‌ی قاچ: زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌مه ئاگادارنین كه په‌نجه گه‌وره‌ی قاچ چ ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه. له‌به‌ر شێوه‌و فۆرمی تایبه‌تی ئه‌م په‌نجه‌یه كه ئێمه ئه‌توانین له‌كاتی وه‌ستاندا هاوسه‌نگی خۆمان بپارێزین و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرنگترین جیاوازییه‌كانی ئێمه‌و باقی ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كانی تر. 3-گلابێلا: بێگومان تائێستا بیرتان له‌وه نه‌كردبۆوه كه نێوانی برۆكان خۆی خاوه‌نی ناوه‌و ڕۆڵێكی زۆر گرنگیشی هه‌یه. له‌ڕاستیدا گلابێلا یارمه‌تیمان ئه‌دات كه هه‌میشه بتوانین كاردانه‌وه‌ی ناخۆویستی جه‌سته‌مان چێك بكه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی به په‌نجه هه‌ندێ زه‌ختتان له‌و شوێنه كرد، ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی ناخۆویستی جه‌سته‌تان كێشه‌ی نه‌بێت، ئه‌وه هه‌ست به قورساییه‌كی كه‌م له‌ناو چاوه‌كانتاندا ئه‌كه‌ن و هه‌ستده‌كه‌ن كه پێویسته چاوتان بتروكێنن. 4-نێوانی زمان: ئه‌و هێڵ یان نێوانه‌ی له ژێره‌وه‌ی زماندا ئه‌بینرێت، ئه‌ركێكی گرنگی ل ئه‌ستۆیه. ئه‌م هێڵه له نه‌رمی زمان كه‌مده‌كاته‌وه‌و بواری ئه‌وه نادات زیاد له‌پێویست شۆڕو شل بێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌ر به قوتچوونی ناخۆویستی زمان ئه‌گرێت و به‌تایبه‌تی بۆ كۆرپه‌له‌كان زۆر گرنگه چونكه هێشتا ناتوانن جه‌سته‌یان به‌ته‌واوی كۆنترۆڵبكه‌ن. 5-تراگس و ئانتی تراگس: تراگس كه به به‌رزاییه بچووكه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی گوێ ئه‌وترێت، یارمه‌تی ئێمه ئه‌دات تا ئاسانتر ئه‌و ده‌نگانه ببیستین كه له‌پشته‌وه دێن و هه‌روه‌ها به سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه‌ش بزانین. ئانتی تراگس ڕێك ئه‌م ئه‌ركه‌ی هه‌یه به‌ڵام له‌ئاست ئه‌و ده‌نگانه‌ی وا له‌پێشه‌وه دێن. 6-چاڵایی سه‌ره‌وه‌ی لێو:: لێكۆڵه‌ره‌كان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ئه‌م چاڵاییه له قۆناغی پێش مێژوودا سازبووه‌و ئه‌توانێ له به‌هێزكردنه‌وه‌ی بۆنه‌كاندا ڕۆڵی هه‌بێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌مڕۆدا پێویستمان به‌م توانا به‌هێزه‌ی بۆنكردن نییه، به‌ڵام هێشتاش ئه‌م چالاییه بوونی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مه‌یه كه ڕه‌گه‌زی خۆمان بخاته‌وه یاد. جگه له‌مه پزیشكه‌كان ئه‌توانن له‌ڕێگه‌ی سه‌یركردنی ئه‌م چاڵاییه‌وه له ئاسایی یان نائاساییبوونی كۆرپه‌له‌یه‌كی هێشتا له‌دایكنه‌بوو تێبگه‌ن. هه‌ندێكجار نائاساییبوونی ئه‌م چالاییه نیشانه‌یه بۆ نه‌خۆشی ئاوتیسم یان نه‌خۆشییه‌كانی تر. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure