قورحه بریتییه له داخورانی ناوپۆشی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه قورحه‌كه‌ی تیادا دروستده‌بێت، بۆ نموونه قورحه‌ی گه‌ده به‌مانابی داخورانی ناوپۆشی گه‌ده‌و قورحه‌ی دوانزه‌گرێ به‌مانای داخورانی ناوپۆشی دوانزه‌گرێ كه به‌شی یه‌كه‌می ریخۆڵه باریكه‌یه. سه‌باره‌ت به هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه، د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناو به سایتی خاكی راگه‌یاند: قورحه‌ی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ دروستده‌بێت به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه، له‌وانه: 1- به‌هۆی ئیلتیهابی گه‌ده یان دوانزه‌گرێوه‌یه به‌جۆرێك به‌كتریا كه پێیده‌ڵێن هێلیكۆ به‌كتریا كه ده‌ركه‌وتووه 70%ی قورحه‌ی گه‌ده به‌هۆی ئه‌م به‌كتریایه‌وه‌یه‌و 90%ی قورحه‌ی دوانزه‌گرێ به‌هۆی بوونی ئه‌م به‌كتریایه‌وه‌یه. 2- قورحه‌ی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ له‌وانه‌دا زۆر بڵاوه كه حه‌بی رۆماتیزم (NSAID) و حه‌بی ئه‌سپرین و ڤۆڵتارین و پڕۆفین به‌كارده‌هێنن. 3- زۆرجار هۆكاری بۆماوه‌یی رۆڵده‌بینێت وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه قورحه‌یان هه‌یه یه‌كێك له براو خوشكه‌كان یان یه‌كێك له بنه‌ماڵه قورحه‌ی هه‌یه. 4- ئه‌وانه‌ی كه مادده كحولیه‌كان ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان زیاتره. 5- جگه‌ره‌كێشانیش یه‌كێكه له هۆكاره‌كان، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن زیاتر توشده‌بن و توشبووه‌كانیش زیاتر لیان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و دره‌نگ چاكده‌بێته‌وه. 6- هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كه هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌و ناوپۆشی گه‌ده كاتێك ترشه‌كه زیادبكات له‌وانه‌یه ببێته هۆی قورحه‌و جاری واش هه‌یه ترشه‌كه ئاساییه، به‌ڵام ناوپۆشی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ بێهێز ده‌بێت به‌هۆی چه‌ند نه‌خۆشیه‌كه‌وه وه‌كو ئه‌وانه‌ی توشی جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ بوون یان شكاوی و سوتاوی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له جێگادا ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه‌ش زیاتر توشی قورحه‌ی گه‌ده‌یان ده‌كات. گرنگترین نیشانه‌كانی بریتین له: *ئازاری سك و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باسك له‌كاتی بوونی قورحه‌ی دوانزه گرێدا ئازاره‌كه‌ی به برسێتی زیاد ده‌كات و له‌كاتی تێربوون یان كه‌م خوارد ئازاره‌كه‌یی كه‌مده‌بێته‌وه یان نامێنێت و هه‌ندێكجار له نیوه‌شه‌ودا به ئازاره‌كه‌ی به‌خه‌به‌ر دێت، هه‌رچی قورحه‌ی گه‌ده‌یه برسێتی یان نانخواردن كارناكاته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی. ئازاری گه‌ده جاربه‌جار سه‌رهه‌ڵده‌دات و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م باش ده‌بێت و پاشان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. *رشانه‌وه‌و دڵ تێكه‌ڵاتن. *كه‌مبوونه‌وه‌ی خواردن و نه‌خۆشه‌كه توشی نه‌زیفی مه‌عیده ده‌بێت و رشانه‌وه‌كه‌ی وه‌كو قاوه‌ی لێدێت یان پیساییه‌كه‌ی ره‌ش ده‌بێت و جاری واهه‌یه توشی سه‌رگێژ خواردن و بورانه‌وه دێت. ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه به دوو رێگا ده‌بێت: 1-نازوری مه‌عیده یان دوانزه‌گرێ كه ئه‌مه زۆرگرنگه 100% ده‌توانێت نه‌خۆشیه‌كه ده‌ستنیشان بكات و پارچه‌ی لێوه‌رده‌گرێت بۆ تاقیكردنه‌وه. ئه‌وانه‌ی قورحه‌ی دوانزه‌گرێیان هه‌یه دوای نازورو ده‌رمان پێویست به نازوری تر ناكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قورحه‌ی گه‌ده‌یه‌كان هه‌یه له‌وانه‌یه قورحه‌كه‌یان شێرپه‌نجه‌یی بێت یان بگۆڕێت بۆ شێرپه‌نجه. 2-گرتنی تیشكی ره‌نگاوڕه‌نگ: ئه‌مه‌یان كه‌مێك گرانتره، به‌ڵام بۆ نه‌خۆش ئاسانتره‌و ئازاری نیه، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی 80% ده‌توانێت دیاری بكات و ناتوانرێت پارچه‌ی لێوه‌ربگیرێت. ماكه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه: *خوێن به‌رببونی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ و رشانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه خوێنی تیاده‌بێت یان پیساییه‌كه‌ی ره‌ش ده‌بێت. *كونبوونی ناو ریخۆڵه. *گیرانی كۆتایی گه‌ده كه له‌وانه‌یه پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری بكات. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure