زۆرێك له خه‌ڵكی به‌هۆی چه‌ند خوویهكهوه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌فیڕۆده‌چێت، چونكه گرنگی به چۆنیه‌تی وه‌رزشكردن و خۆراك ناده‌ن و ته‌نها به خۆماندووكردن هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێشی خۆیان ده‌ده‌ن. ریك های پسپۆڕی بواری خۆراك، ئاماژه به چوار خوو ده‌كات كه ده‌بنه هۆی دانه‌به‌زینی كێش، یه‌كێك له خووه‌كان خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه، بێگومان ئه‌مه واته‌ی ئه‌وه نییه كه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ قاوه له‌مپه‌ر بۆ دابه‌زینی كێش دروستده‌كات، به‌ڵكو پێویسته زیاده‌ڕه‌وی له خواردنه‌وه‌ی قاوه‌دا نه‌كرێت، چونكه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، ئه‌مه‌ش وا له مێشك ده‌كات كه فه‌رمان به خواردنی زیاتر بدات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی دابه‌زینی رێژه‌كه بكاته‌وه، له‌وكاته‌شدا كه‌سه‌كه خواردنێكی زۆر ده‌خوات. وه‌رزشكردنی زۆر رێگایه‌كی تره كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بۆ دابه‌زینی كێش په‌نای بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام كاتێك كه نان ده‌خۆین ئه‌وه جه‌سته یه‌كه‌مجار ریژه‌یه‌كی زۆر له كاربۆهیدرات بۆ به‌ده‌ستخستنی وزه ده‌سوتێنێت، دوای ئه‌مه‌ش جه‌سته ده‌ستده‌كات به سوتاندنی چه‌وری، له‌مكاته‌دا كاره‌كه قورس‌تر ده‌بێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه وه‌رزشێكی مامناوه‌ند بكه‌ین، بۆیه ئه‌و پسپۆڕه رێنمایی گشت لایه‌ك ده‌كات، كه له وه‌رزشكردنی قورس و زۆر دووربكه‌وینه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه كه بڕێكی زۆر ئاو ده‌خۆینه‌وه كه خوێشی تێدایه، له‌مكاته‌دا سۆدیۆم بۆ جه‌سته پێویسته بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و بڕه ئاوه، بۆیه هه‌تا رێژه‌ی سۆدیۆم زیادببێت، ئه‌وا ئاویش زیاد ده‌بێت، له‌وكاته‌دا به‌هۆی میزكردنه‌وه ناتوانرێت هه‌موو ئاوه‌كه ده‌ربكرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی جه‌سته. ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه كه به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری سۆدیۆم بین له خواردنه‌كاندا، به‌ڵام پێویسته سنوورێكی بۆ دابنرێت. له كۆتاییدا ریك های پسپۆڕی بواری خۆراكی ده‌ڵێت خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم (شیله‌تێن) هۆكارێكی دیكه‌ی دانه‌به‌زینی كێشه، چونكه توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئۆكسیدی كاربۆن له خواردنه‌وه گهرمیهكاندا ده‌بێته هۆی رشتنی هۆرمۆنی جریلین، كه ئه‌و هۆرمۆنه به هۆرمۆنی برسێتی ناسراوه‌و ده‌بێته هۆی حه‌زكردن له خواردنی زیاتر. خاك - گۆران قادر س: sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure