ده‌زگای رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆسن خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كانی جۆنسن، چه‌ندین ده‌یه‌یه ده‌زانێت كه مادده‌ی ئه‌سپستۆس له به‌رهه‌می بۆدره‌ی منداڵانیدا هه‌یه. كۆمپانیاكه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی پێكهێنانی لیژنه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی جیهانی، رۆیته‌رز: جۆنسن ئاند جۆنسن، ده‌یزانی مادده‌ی شێرپه‌نجه‌یی له به‌رهه‌مه‌كانیدایه ده‌زگای رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆسن خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كانی جۆنسن، چه‌ندین ده‌یه‌یه ده‌زانێت كه مادده‌ی ئه‌سپستۆس له به‌رهه‌می بۆدره‌ی منداڵانیدا هه‌یه. كۆمپانیاكه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی پێكهێنانی لیژنه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی جیهانی، به‌رهه‌مه‌كانی بپارێزێت به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می "baby powder" كه بۆدره‌ی منداڵانه. له‌پاش سه‌ركه‌وتن له چه‌ندین داوای یاسایی كه له ساڵی 1999 دژی به‌رزكرابوه‌وه ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی ئه‌سپیتۆس، له ئێستادا دووباره ناچاركراوه كه هه‌زاره‌ها په‌ڕه‌ی یاسایی و پزیشكی و چه‌ندینی تر له راپۆرت و به‌یان و دۆكیومێنتی نهێنی پێشكه‌شی لایه‌نه تایبه‌ته‌كان بكات. ئه‌م به‌ڵگه‌و دیكیومێنتانه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزه‌رێكدا ته‌ماشا ده‌كرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن كه نوێنه‌ری 11700 كه‌سن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه بووه‌ته هۆی توشبوونیان به شێرپه‌نجه له‌نێویشیاندا هه‌زاره‌ها ئافره‌ت كه توشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بوون. له‌پاش پشكنین و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه له ساڵی 1971وه تا ساڵی 2000 بۆدره‌ی منداڵان و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی كۆمپانیاكه مادده‌ی ئه‌سپستۆسی تێدا بووه. به‌ڵام رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و چه‌ندین لایه‌نی دیكه به‌كارهێنانی ئه‌م مادده‌یه به‌ڕێژه‌ی كه‌میش بێت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure