1- باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا: قاوه مه‌خۆره‌وه له‌وانه‌یه به‌لاتانه‌وه سه‌یربێت كه له‌دنیای ئه‌مڕۆدا باراك ئۆباما له‌و كه‌سانه‌یه كه قاوه ناخواته‌وه‌و له‌جیاتی ئه‌وه چای سه‌وزو پرته‌قاڵ و بڕه ئاوێكی زۆر ئه‌خواته‌وه. ئۆباما دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی له به‌رنامه‌ی به‌یانیانی خۆیدا گونجاندووه. یه‌كه‌م وه‌رزشكردن و دووه‌م به‌رچا خوارن. ئه‌وجۆره‌ی باسده‌كرێت ئۆباما شه‌وانه ته‌نها 5 كاتژمێر ئه‌خه‌وێت و پاش ئه‌وه‌ی له‌خه‌و هه‌ستا ده‌ستده‌كات به وه‌رزش كردن. 2- ستیو جابز، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای ئه‌پڵ: خه‌یاڵه‌كانت بێنه‌وه یاد جابز له وتارێكدا له زانكۆی ئێسته‌نفۆرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌به‌ر ئاوێنه ئه‌وه‌ستێت و یه‌ك پرسیار له‌خۆی ئه‌كات: گه‌ر ئه‌مڕۆ ئاخر ڕۆژی ژیانم بێت، ئاها هه‌میسان ئه‌مكارانه ئه‌نجام ئه‌ده‌م كه‌وا به‌ته‌مام ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیان بده‌م؟ گه‌ر چه‌ندین ڕۆژی وه‌ڵامم بۆ ئه‌م پرسیاره نه‌رێنی بێت، دڵنیام گۆڕانكارییه‌ك پێویسته. 3- مارك زاكێربێرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبووك: بژارده‌كانت سنوردار كه مارك ئه‌ڵێت گه‌ر به‌یانیان كاتێكی زۆر به هه‌ڵبژاردنی جله‌كانتانه‌وه له‌ده‌ستبده‌ن و زۆری بیر لێبكه‌نه‌وه، له‌وانه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنیتان دانابێت له‌سه‌ر سه‌رانسه‌ری ڕۆژه‌كه‌تان. به‌مهۆیه‌ش من 20 تی‌شێرتی بۆری هاوشێوه‌م له‌ناو دۆڵابه‌كه‌مدا هه‌یه‌و به سنوورداركردنی بژارده‌كانم، ئیزنی ئه‌م كاریگه‌رییه نه‌رێنییه ناده‌م. 4- جێسیكا ئاڵبا، ئه‌كته‌ری سینه‌ما: له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت وه‌رزش بكه جێسیكا هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی وه‌رزش ئه‌كات و خۆشی ئه‌ڵێت ئه‌مكاره یارمه‌تم ئه‌دات ئاسانتر له‌خه‌و هه‌ستم. هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت كه ئه‌گه‌رچی هۆگرییه‌كی تایبه‌تیم بۆ وه‌رزش نییه به‌ڵام ئه‌مكاره له دڵه‌ڕاوكێكانم كه‌مده‌كاته‌وه. 5- ریچارد بره‌نسۆن، سه‌رۆكی گروپی وێرجین: له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ت به بره‌نسۆن تاكه ئه‌ندامی بنه‌ماڵه نییه كه به‌یانان زوو هه‌ڵئه‌ستێت. جیاوازییه‌ك ناكات ئه‌و چ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ڕۆژه‌كه‌ی هه‌بێت. بره‌نسۆن هه‌موو ڕۆژێك كاتژمێر 5 له‌خه‌و هه‌ڵئه‌ستێت و به‌رچا ئه‌خوات. به‌ڵام به‌مه‌شه‌وه گرنگترین به‌شی به‌رنامه‌ه‌ی به‌یانیانی، كات به‌سه‌ربردنه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی. ئه‌و ئه‌ڵێت ئه‌مكاره وائه‌كات له كاره‌كه‌شیدا سه‌ركه‌وتوو‌تر بێت. جگه‌له‌مانه هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه پیشانیانداوه كه ئه‌مكاره ئه‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ، باشتربوونی سه‌لامه‌تی و درێژتربوونی ته‌مه‌ن. 6- جێنیفه‌ر ئانیستۆن، ئه‌كته‌ری سینه‌ما: زوو له خه‌و هه‌سته له‌وانه‌یه بیستبێتتان كه سه‌ركه‌وتووترین كه‌سه‌كان به‌یانی زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن. جێنیفێر ئانیستۆنیش له‌م ڕێسایه جیا نییه. ئه‌و له‌و ڕۆژانه‌دا كه ئه‌چێته سه‌ركار، به‌یانی كاتژمێر 4:30 له‌خه‌و هه‌ڵئه‌ستێ. سه‌ره‌تا ده‌موچاوی ئه‌شوا، لیمۆی ترش و په‌رداخێك ئاوی گه‌رم ئه‌خواته‌وه‌و ئینجا 20 خوله‌ك مێدیته‌یشێن ده‌كات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure