17/12/2018 04:52 PM

زمانی عەرەبی رایەڵەی لیكنزیككردنەوەی گەلانە

 

بەشی عەرەبی ولیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی لە هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول ڕێكدەخات و چەندین پانێڵ و سیمنارو چالاكی جۆر بەجۆرر بەڕیوە دەچێت.

ژینۆ عەبدولڵا مامۆستا لە بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، بەدروشمی " زمانی عەرەبی رایەڵەی لیكنزیككردنەوەی گەلانە" و بەهۆی گرنگی و بایەخی زمانی عەرەبی و پتەوكردنی ڕایە ڵەی پەیوەندی نێوان زمانی كوردی و عەرەبی، لە یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبیدا كاتژمێر 9:30 ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 18/12/2018 پانیڵە كان بە م شێوەیە پێشكەش دەكرێت: پ.د.فایق مستەفا سیمنارێك پێشكەش دەكات بە ناونیشانی "چۆن فێری سزمانی عەرەبی دەبین" و ” گرنگی زمانی عەرەبی لە زانكۆكانی وڵاتانی ئەوروپا" ناونیشانی سیمیناری، پ. د. زاهیر لە تیف كەریمەو پ.د.نیان نەوشیروان مەستیش سیمنارەكەی بەناونیشانی "زمانی عەرەبی و ئەركی ڕۆشنبیریە" و پ.ی.د.هاژە عەباسیش خوێندنەوەیەك دەكات بۆ وتارێكی ڕۆژنامەی ئیندپێنددی چاپی بەریتانیا بەناوی "زمانی عەرەبی داهاتووی بەریتانیایە". هاوكات لە پانیڵی دووەمیشدا چەند چالاكیەك پێشكەش دەكرێت لە وانە خوێندنەوەی شعر لە لایەن پ.د. فەریدون عەبدول بەرزنجی وەك یەكەمین سەرۆك بەشی زمانی عەرەبی لەدوای دامەزرندنەوەی زانكۆی سلێمانی و چەند مامۆستایەكی تریش بە شعرو پە خشان بەشداردەبن و بەهەمان شێوەش چالاكی خوێندكاران دەبێت.

مامۆستا ژینۆ عەبدولڵا ڕوونیشیكردەوە هەموو ساڵێك لە ڕۆژی 18/12 دانراوە بۆ ڕۆژی زمانی جیهانی عەرەبی و بەداخیشەوە ئێستا فێربوونی زمانی عەرەبی لەلای گەنجان و خوێندكاران لەپاشەكشێدایەو ئێمە تا لە چوارچێوەی عێراقدا بین پێویستمان بە زمانی عەرەبیەو زۆربەی سەرچاوەی كۆلێژەكانی زانستە مرۆڤایەتیەكان و یاسا بە زمانی عەرەبیە لە زانكۆكانی هەرێمدا هەربۆیە پێویستمان بە فێربوونی ئەم زمان زیندووەی جیهان هەیە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved