1.نه‌خۆشی ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی دڵ: ئه‌م نه‌خۆشییه سه‌ره‌كیترین هۆكاری مه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیادئه‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن: - زه‌ختی خوێن - ئاستی به‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن - خواردنی جگه‌ره - پێشینه‌ی بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا - نه‌خۆشی شه‌كره - كێشی زیاده چۆن ڕێگری بكه‌ین له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه؟ - وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام - ڕاگرتنی كێش له‌ئاستێكی گونجاو‌دا - دووربوون له دووكه‌ڵی ده‌ستی دوو و وازهێنان له جگه‌ره 2.جه‌ڵته‌ی مێشك: جه‌ڵته كاتێك رووئه‌دات كه ده‌مارێك له‌ناو مێشكدا بگیرێت یان بپچڕێت و له‌م ئه‌گه‌ره‌دا خانه‌كانی مێشك خوێنیان بۆ ناچێت و له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا له‌ناوئه‌چن. ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاد ئه‌كه‌ن: - زه‌ختی خوێن - خواردنی جگه‌ره - پێشینه‌ی بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا - ڕه‌گه‌زی ئه‌فریقی-ئه‌مریكی - ڕه‌گه‌زی مێ - كۆنترۆڵی زه‌ختی خوێن و شێوه ژیانی ته‌ندروست، ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه. 3.هه‌وكردنی سیستمی هه‌ناسه‌دانی خوارو له‌م نه‌خۆشییه‌دا سییه‌كان و بۆری هه‌ناسه‌دان توشی هه‌وكردن ئه‌بن. ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیادئه‌كه‌ن: - ئه‌نفلۆنزا - برۆنشیت - نه‌خۆشی سیل - خواردنی جگه‌ره - لاوازبوونی سیستمی به‌رگری جه‌سته *كۆكه، لرخه لرخی سنگ و هه‌ست به قورسایی كردن له‌سه‌ر سنگ، نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه كوتانی واكسه‌نی ساڵانه‌ی ئه‌نفلۆنزا یه‌كێكه له كاریگه‌رترین شێوه‌كان بۆ به‌رگری له هه‌وكردنی سیستمی هه‌ناسه‌دانی خواروو. 4.نه‌خۆشی ته‌نگی درێژخایه‌نی سییه‌كان (COPD): COPD نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی سییه‌كانه كه به‌رده‌وام زیادئه‌كات و هه‌ناسه‌دان زه‌حمه‌ت ئه‌كات. له ساڵی 2004دا نزیكه‌ی 64 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون. ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیادئه‌كه‌ن: - خواردنی جگه‌ره یان بوون له شوێنێك كه جگه‌ره‌ی لێ ئه‌خۆن - بوون له‌و شوێنانه‌ی گاز‌و هه‌ڵمه كیمیاییه‌كانی لێیه - پێشینه‌ی بنه‌ماڵه‌یی *ئه‌م نه‌خۆشییه هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه، به‌ڵام ئه‌كرێ به ده‌رمان له خێرایی گه‌شه‌كردنی كه‌مبكرێته‌وه. 5.شێرپه‌نجه‌كانی گه‌روو، بۆری هه‌ناسه‌و سییه‌كان: سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتین له خواردنی جگه‌ره، دووكه‌ڵی ده‌ستی دوو و ژه‌هره كیمیاییه‌كانی ناو هه‌وا. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2015دا ئه‌نجامدرا، ئه‌م نه‌خۆشییه ساڵانه ئه‌بێته هۆی مه‌رگی 4 ملیۆن كه‌س. 6.نه‌خۆشی شه‌كره (دیابێت) نه‌خۆشی شه‌كره دوو جۆری هه‌یه. له‌جۆری یه‌كه‌مدا په‌نكریاس توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین له‌كیسده‌دات و هۆكاره‌كه‌شی هێشتا نه‌زانراوه. له شه‌كره‌ی جۆری دوودا په‌نكریاس به‌بڕی پێویست ئه‌نسۆلێن به‌رهه‌م ناهێنێت یان هه‌ندێكجار جه‌سته ناتوانێ كه‌ڵكی لێوه‌رگرێت. ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیادئه‌كه‌ن: - قه‌ڵه‌وی - زه‌ختی خوێن - به‌ساڵاچوون - كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش نه‌كردن - رێجیمی خواردنی ناته‌ندروست جێی ئاماژه‌یه كه دیابێت هه‌میشه به‌رگری لێناكرێت، به‌ڵام توشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌توانن به وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام و خواردنی گونجاو، له نیشانه‌كان و ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه كه‌مبكه‌نه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure