فرمێسكه‌ڕژێن ئه‌ندامێكی بچوكه‌و شێوه‌ی باده‌می هه‌یه، ئه‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چاڵی چاو له‌ته‌نیشتی ده‌ره‌وه‌ی تۆپه‌ی چاو، له‌م گلانده‌وه فرمێسك ئه‌ڕژێت به‌سه‌ر چاوداو له‌ڕێگه‌ی دوو بۆریچكه‌وه له چاوه‌وه ئه‌ڕژێته ناو لوت، ئه‌و دوو بۆریچه‌كه‌یه ئه‌كه‌ونه لێواری هه‌ردوو پێڵوی چاو، به‌شی هه‌ره‌زۆری فرمێسك له‌ڕێگه‌ی بۆری پێڵوی خواره‌وه ڕاده‌كێشرێت بۆناو لوت. درێژی تێكڕای بۆری فرمێسك نزیكه‌ی 3 سانتیمه‌تره، له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م بۆرییانه‌دا به‌ربه‌ست و گیران ڕووبدات ئه‌بێته هۆی كۆبونه‌وه‌ی فرمێسك و نه‌خۆشی، دوای مانگێك له‌دایكبوون ئینجا چاوی كۆرپه ده‌ستده‌كات به فرمێسك دروستكردن. د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشیه‌كانی چاو سه‌باره‌ت به پێكهاته‌و سوودی فرمێسك به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌و فرمێسكه‌ی ئه‌ڕژێت به‌سه‌ر چاودا له‌لایه‌ن فرمێسكه‌ڕژێن و چه‌ند ڕژێنێكی تر، له سێ چین پێكهاتووه: چینی چه‌وری ده‌ره‌وه، چینی ئاوی ناوه‌ڕاست و چینی لینجی ناوه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ به‌ر گلێنه‌ی چاوه‌كه كه‌وتووه، نێوانی پێڵوه‌كان و ژێر پێڵوه‌كان جێی 20 نانۆلیتر شله‌ی تێدا ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام قه‌باره‌ی فرمێسكی ناو چاوه‌كه له‌وكاته‌دا نزیكه‌ی 7 نانۆلیتره‌و ئه‌وی تری به‌هۆی چاوتروكانه‌وه ئه‌كرێته ده‌ره‌وه. فرمێسك 75%ی له‌ڕێگه‌ی بۆری فرمێسكه‌وه ده‌رئه‌درێته ده‌ره‌وه‌ی چاو و ئه‌وی تری له‌ڕێگه‌ی به‌هه‌ڵمبوونه‌وه ئه‌ڕژێته ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌كه، فرمێسك 98%ی ئاوه، ئه‌وی تری پڕۆتین و ئه‌لیكترۆلایت و ڤیتامین A و C و چه‌ندین مادده‌ی تره. فرمێسك پڕۆتینی لایزۆزایم و لاكتۆفیڕینی تێدایه كه دژه‌به‌كتریان، هه‌روه‌ها مادده‌ی به‌رگری (IgA, IgG) تێدایه فرمێسك پڕۆتینی سیستاتین و لایپۆكاڵینی تێدایه كه ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی گلێنه ئه‌پارێزێت، فرمێسك بڕێكی باش چه‌وری تێدایه كه له‌لایه‌ن چه‌وریه ڕژێنه‌كانی لێواری پێڵوه‌وه ئه‌ڕژێت به‌سه‌ر گلێنه‌داو وه‌كو گریس وایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی چاوتروكاندا گلێنه‌ی چاوه‌كه نه‌ڕوشێت. سووده‌كانی فرمێسك: ٭ مادده‌یه‌كی چه‌وركه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی تروكاندنی پێڵوی چاو، گلێنه‌ی چاو نه‌ڕوشێنێت ٭ وه‌كو به‌ربه‌ستێك وایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای ڕاسته‌وخۆ زیان به گلێنه نه‌گه‌یه‌نێت ٭ مادده‌ی دژه‌به‌كتریای تێدایه بۆ پاراستنی چاو له میكرۆب ٭ هه‌ر چڵك و ته‌پوتۆزێك له‌سه‌ر گلێنه هه‌بێت ڕایئه‌ماڵێت ٭ ئۆكسجین ئه‌گه‌یه‌نێت به گلێنه خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure