خاتوونێكی ئه‌مریكی كه خۆبه‌خشانه‌و به‌مه‌به‌ستی كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی پزیشكی جه‌سته‌ی خۆی پێشكه‌ش كردبوو، له‌پاش مه‌رگی جه‌سته‌ی كرایه 27 هه‌زار پارچه كه ئه‌ستوورایی هه‌ركامیان هێنده‌ی تاڵه موویه‌ك ئه‌بوو. "سو‌و پاتێر" كه له ده‌نێویر ئه‌ژیا، پاشئه‌وه‌ی توشی هه‌وی سیپه‌لك بوو له ته‌مه‌نی 87 ساڵاندا ماڵئاوایی له‌ژیان كرد‌و به‌پێی وه‌سییه‌ته‌كه‌ی خۆی، پاش مه‌رگی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌خاكبسپێردرێت، خرایه ساردكه‌ره‌وه‌ی ته‌رم. ئه‌و خانمه حه‌زی ئه‌كرد جه‌سته‌ی پارچه پارچه بكرێت و ئینجا پاش وێنه‌گرتنی هه‌ركام له‌م به‌شانه دووباره یه‌كبخرێنه‌وه‌و جه‌سته‌یه‌كی ته‌واو ئاناتۆمیكی لێ دروستبكرێت تا لێكۆڵه‌رانی به‌شی پزیشكی بتوانن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان سوودی لێوه‌ربگرن. له‌ڕاستیدا "سو‌و پاتێر" كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری پرۆژه‌ی Visible Human Project. له‌م پرۆژه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌نیستیتۆی سه‌لامتییه‌وه ئه‌نجامدرا، جه‌سته‌ی ژن و پیاوێك له‌باری درێژیدا، توێژتوێژ كرا‌و وێنه‌ی گیراو به ورده‌كارییه‌وه له ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه. "سو‌و" حه‌زی ئه‌كرد ئه‌و سێهه‌م كه‌س بێت كه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌رشیفی ئه‌م پرۆژه‌یه جه‌سته‌ی خۆی پێشكه‌ش ئه‌كات. سه‌ره‌تا داواكه‌ی قبوڵنه‌كرا چونكه ئه‌و هه‌م نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بوو و هه‌میش چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ كرابوو. به‌ڵام ده‌ره‌نجام و دوای پێداگری زۆری، تیمی پزیشكی داواكه‌ی ئه‌ویان قبوڵكرد. "سو‌و" 15 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی داواكه‌ی قبوڵكرا ماڵئاوایی له ژیان كرد‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌م هه‌سته‌كان و حاڵه‌ته‌كانی ژیانی خۆی به دێكۆمێنتار كرد تا ئه‌و كه‌سانه‌ی دواتر خوێندنه‌وه بۆ جه‌سته‌ی دیجیتالی ئه‌و ئه‌كه‌ن، تێگه‌یشتنێكی باشتریان هه‌بێت. "سو‌و" له ئه‌ڵمانی نازی گه‌وره‌ببوو، به‌ڵام پاش كۆتایی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و وه‌كو په‌نابه‌ر ڕووی له ئه‌مریكا كرد‌و له شاری نیویۆرك نیشته‌جێ بوو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure