له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه كۆپییه‌كی بۆ سایتی خاك نێردراوه، تێیدا هاتووه كه له به‌رواری 23-12-2018ـه‌وه هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت. هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا چه‌ند رێنمایی و روونكردنه‌وه‌یه‌ك به دایكان و باوكان دراوه تاوه‌كو منداڵه‌كانیان بكوتن. ئه‌وانیش: *هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان هه‌موو منداڵانی خوار 5 ساڵان ده‌گرێته‌وه‌و ڤاكسینه‌كه‌ش له‌ڕێگای ده‌مه‌وه ده‌درێت به منداڵه‌كه. *دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان زامنی زیاتری ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت و ژیانێكی ئاسووده‌یه بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت و رێگره له‌به‌رده‌م دزه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ عیراق و كوردستان. *كوتانی ته‌نها منداڵێك گرنگه بۆ قه‌ڵاچۆكۆدنی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان، ته‌نها دڵۆپێكیش له‌م ڤاكسینه به‌نرخه بۆ رزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك. *كوتانی پێشووتری منداڵه‌كه‌ت دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان رێگر نییه له‌به‌رده‌م كوتانی ئه‌مجاره‌یدا. *تیمه‌كانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ماڵ به‌ماڵی كۆڵانه‌كانتان ده‌گه‌ڕێن و پێناسی تایبه‌تیان پێیه له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی جگه‌رگۆشه‌كانتان و تكایه هاوكاریان بكه‌ن. له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه جگه‌رگۆشه‌كانمان مافی خۆیانه ته‌ندروست و له‌شساغ بن، ده‌با ئێمه‌ش دڵسۆزانه به كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ئه‌و ئایینده‌یه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ین. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure