پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم به‌و پێیه‌ی مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ,له‌یه‌ك كاتدا,ڕه‌خنه‌گر وچیرۆكنووس وسیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زایه‌كی نموونه‌ییه له‌بواری ڕاگه‌یاندن ئه‌وا كارێكی زۆر سه‌خت وگرانه بیخه‌یته نێو چوارچێوه‌ی بیرێكی فه‌لسه‌فی وئه‌ده‌بی وڕێبازیی دیاریكراوه‌وه.به‌ڵام, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا,ده‌شێت ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌چه‌مكی تاقیگه ئه‌زموونگه‌راییه‌كان به‌ردی بناغه‌ی بیركردنه‌وه ونووسینه‌كانێتی.ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كانی بریتین له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌هه‌سته‌كانه‌وه هه‌یه.كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانیشدا دوورمان ده‌خاته‌وه له‌بۆچوونه ئایدیۆڵۆژییه ته‌سكه‌كه‌كان كه‌ئه‌م جۆره له ئایدیۆڵۆژیاله‌زۆر ڕووه‌وه گوشار ده‌خاته سه‌ر نووسه‌ر كه‌به‌پێی ویستی خۆی كار بكات وبه‌مه‌ش هه‌سته‌كان ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه ویژدانی ومرۆڤایه‌تییه‌كانه‌وه. واته مسته‌فا ساڵح كه‌ریم گه‌رچی هه‌ڵگری په‌یامێكی فیكری وسیاسییه به‌ڵام باوه‌ڕه سه‌ره‌كییه‌كی خۆی له‌ویژدانی هه‌سته‌كاندا ده‌بینێته‌وه.لێره‌شه‌وه هه‌سته‌كان, كه‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانه,ده‌بنه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی كاركردن وبیركردنه‌وه‌كان.كاتێكیش ئه‌زموونه‌كان ده‌بنه پڕۆسه‌یه‌كی كاركردن ئه‌وا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ته‌واو دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه مێژووییه سروشتی وكڵاسیزمه‌كان به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌مه خۆی ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره به‌نرخی مێژوو.ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی خۆی كارێكته‌ر وده‌رهێنه‌ری ئه‌زموونه‌كانه,به‌ڵكو به‌شێكی هه‌ره گرنگی ڕووداوه‌كانه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له‌كاتێكدا خودی خۆم گه‌ر پێویستم به‌زانیارییه‌كی مێژوویی سه‌رده‌م هه‌بێت ئه‌وا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان.هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كه‌سێكی فره ڕه‌هه‌ندی بێت وبۆ هه‌ر ڕه‌هه‌ندێك خاوه‌ن ئه‌زموونێكی تیژی گێڕانه‌وه‌كانه كه‌سه‌رجه‌میانی له‌ڕێگه‌ی هه‌سته‌كانه‌وه وه‌رگرتووه.ئه‌م شێوازه له‌كاركردن وبیركردنه‌وه ته‌واو كۆنتڕۆڵی زه‌مه‌نه جیاوازه‌كانی نووسه‌ری كردووه به‌جیاوازی فیكر وئایدیا.به‌مانایه‌كی تر,گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاكو ئێستا هه‌ڵگری چه‌ند په‌یامێكی فیكری وسیاسی بێت ئه‌وا ئه‌مه ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه له‌ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كانیدا چونكه سه‌رچاوه‌ی نووسینه‌كانی, كه‌ئه‌زموونه هه‌ستییه‌كانه, زۆر گه‌وره‌تره له‌و په‌یامانه. به‌مه‌ش توانیوێتی پارێزگاری له‌كه‌سێتی ناوه‌ڕۆكی كاركردن ونووسینه‌كانی خۆی بكاته‌وه.له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌سته‌كان هه‌میشه گوشار ده‌خه‌نه سه‌رب به‌وه‌ی كه‌نووسین وناوه‌ڕۆكانیدا كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراو بێت ئه‌مه‌ش له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كان دوورده‌كه‌ونه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه میتریاڵییه‌كان وزیاتر حه‌زیان به‌ڕاستگۆیی ئه‌زموونه‌كانه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure