وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند ئامارێكی خسته‌ڕوو، كه به‌راورد به 7 ساڵی رابردوو ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌رن، كه جیاوازییه‌كه له‌گه‌ڵ عیراق و به‌شێك له وڵاتانی دراوسێ به‌رچاوه. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌كه‌دا وتی: به‌پێی 91 پێوه‌ر كه له زۆربه‌ی وڵاتان به‌و پێوه‌رانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ باری ته‌ندروستی ده‌كرێت، له هه‌موو پێوه‌ره‌كاندا هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به ساڵی 2011 زۆر پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه بریتین له... مردنی منداڵی ساوا.. له ساڵی 2011 دا له 1000 منداڵ 28 منداڵ مردوو، به‌ڵام له ساڵی 2018 ئه‌و رێژه‌یه كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ 15 منداڵ، كه له شاره‌كانی عیراق له 1000 منداڵ 24 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها مردنی منداڵی خوار 5 ساڵان.. له ساڵی 2011 دا له 1000 منداڵ 32 منداڵ مردوون، به‌ڵام له ساڵی 2018 ئه‌و رێژه‌یه بۆ 18 منداڵ كه‌مبوه‌ته‌وه كه بێگومان له عیراق باشتره. ئه‌و منداڵانه‌ی به‌پێی ته‌مه‌نیان كێشیان كه‌مه.. له ساڵی 2011 دا له 1000 منداڵ 9.3 منداڵ كێشان كه‌مبووه، به‌ڵام له ساڵی 2018 دا بۆ 6 منداڵ كه‌میكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیردانی سروشتی له‌لایه‌ن دایكانه‌وه له ساڵی 2011 دا 93% بووه، به‌ڵام له ساڵی 2018 دا ئه‌و رێژه‌یه بۆ 94.6% به‌رزبوه‌ته‌وه. رێژه‌ی كوتانی منداڵ له ساڵی 2018 دا بۆ له 77% به‌رزبوه‌ته‌وه كه له عیراق 54%، هه‌روه‌ها له‌دایكبوون له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كاندا له ساڵی 2011 دا 84.1% بووه، به‌ڵام له ساڵی 2018 بۆ 91% به‌رزبوه‌ته‌وه. وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نه‌شته‌رگه‌ری به قه‌یسه‌ر له ساڵی 2011دا 28.4% بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ساڵی 2018 دا ئه‌و رێژه‌یه بووه به 45% كه به‌گشتی له هه‌موو جیهان ئه‌و رێژه‌یه روو له‌زیادبوونه، به‌ڵام ده‌بێت رێگری لێبكه‌ین هه‌وڵبده‌ین دایكان له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه درووبه‌خه‌ینه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure