به‌هۆی پایه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان خوارده‌مه‌نی خاوێن له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشك داده‌خات. وتیشی: لیژنه‌ی یه‌ك له خوارده‌مه‌نی خاوێن ده‌ستی به‌سه‌ر (92) قاپ جگه‌ری به‌ستووی هاورده‌كراوی ئێرانی‌دا گرتووه كه به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان هاورده‌و فرۆشتنی جگه‌ری به‌ستوو قه‌ده‌غه‌یه‌و له هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر. روونیشیكرده‌وه: خواردن و به‌كارهێنانی جگه‌ری به‌ستوو مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشيیه سنوریه‌كانی لێده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ستویه‌تی ناتوانرێت پشكنینی بۆ بكرێت، بۆیه به یاسا‌و رێنمایی هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی له بازاڕه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت به‌شێوه‌ی قاچاخ هاورده‌كراوه. وتیشی: به‌هۆی خاوبونه‌وه‌و دووباره به‌ستن، جگه‌ره هاورده‌كراوه‌كه به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، هه‌ر خواردنێك به‌های خۆراكی نه‌ما مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی مروڤ دروستده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه خوارده‌مه‌نی خاوێن داده‌خرێت و رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure