یابان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی شارستانیه‌تێكی دوورودرێژی هه‌یه‌و ئێستاشی زۆر پێشكه‌وتووه‌و داهاتووشی زۆر گه‌شه، كه‌واته په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر شێوازی یابانی شتێكه ده‌بێت تێی بڕوانین و لێی بكۆڵینه‌وه. ئایا گه‌لی یابان چی ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكه‌كه‌یان گه‌شتۆته ئه‌م ئاسته له ژیری، لێره‌دا ئاشنا ده‌بین به په‌روه‌رده له یابان و هه‌ندێك ورده‌كاری سه‌رنجڕاكێش. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ناكرێت تیایدا ناكۆك بین بریتییه له‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا یابان وڵاتێكی سه‌ركه‌وتووه‌و زه‌به‌لاحێكی بواری ته‌كنۆلۆژیایه‌و له‌ڕووی ئابوری و په‌روه‌رده‌ییشه‌وه مه‌كانه‌تێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌نێو وڵاتانی جیهاندا، ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێك سیاسه‌ت كه وڵاته‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات له پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانیدا، هه‌رچه‌نده یابان وڵاتێكه پڕه له بومه‌له‌رزه‌و له هه‌موو كاتێكدا به‌بێ هیچ ئاگاداریه‌كی پێشوه‌خته، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته سروشتیه یابان توانیویه‌تی مه‌كانه‌تێكی مه‌زن له‌نێو وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهاندا هه‌بێت و هه‌مووانیش گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌ن. ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نیه ئه‌وه‌یه گه‌شه‌و پێگه‌شتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌نده به گه‌شه‌ی ڕۆڵه‌كانیه‌وه، له‌گه‌ڵ ناوهێنانی گه‌لدا تاكه ڕێگه‌یه‌ك بۆ گرنگیدان به گه‌ل بریتییه له نه‌وه‌ی تازه‌و ئه‌و شێوازه‌ی په‌یڕه‌وده‌كرێت له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كه‌یدا تا ببنه هاوڵاتیه‌كی گونجاو و بتوانن به‌رپرسیارێتی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌ل بگرنه ئه‌ستۆ، كاتێكیش گه‌وره ده‌بن ئه‌م گه‌له گونجاوه ده‌بنه ڕێچكه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتوو، تا ئێمه‌ی كورد له ڕۆژئاواوه فێربین ده‌بێت بڕوانین چۆن پێكه‌وه ده‌ژین و چۆن پێكه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانین ڕوانگه‌یان بۆ ژیان له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان چۆنه تا لێوه‌یان فێربین و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ڕۆشنبیریی ئه‌واندا هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌گونجێت وه‌ری بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جیاوازی بكه‌ین و كاریگه‌ریمان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌مه لایه‌نی سه‌ره‌كی گفتوگۆكه‌مان لیره بریتییه له په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر شێوازی یابانی و چۆن یابانیه‌كان ڕۆڵه‌كانیان پێده‌گه‌یه‌نن و په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن و هانی لێهاتوویی و به‌هره‌كانیان ده‌ده‌ن تا بتوانن ئه‌و كاریگه‌رییه مه‌زنه‌یان هه‌بێت له‌كاتی گه‌وره‌بوون و پێگه‌شتنی گه‌لدا ببێته شارستانیه‌تێكی به‌هێز، پاشان ئاشنا ده‌بین به دیارترین به‌هاكانی به‌شداربوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌كانه‌تیان له ته‌واوی بواره‌كاندا، ئێمه ده‌توانین ئه‌و به‌هایانه وه‌ربگرین كه له‌گه‌ڵ كه‌لتورو ڕه‌وشتی كورددا ده‌گونجێت و بتوانین په‌یڕه‌ویان بكه‌ین به‌بێ فشار خستنه‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانمان، ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌كانی گفتوگۆی ئه‌م نوسراوه‌مان ده‌بێت. یابانیه‌كان چۆن منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن؟ به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌لتوری ڕۆژهه‌ڵاتی كورد كه منداڵ له ده‌ستی داپیره‌و باپیره‌و داده‌ی دایه‌نگه‌كاندا جێ‌دێڵن، په‌روه‌رده‌ی یابانی پێیباشه دایبابان خۆیان گرنگی بده‌ن به منداڵه‌كانیان و لای هیچ كه‌سێك به‌جێیان نه‌هێڵن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش له سێ ساڵی یه‌كه‌می منداڵدا به‌تایبه‌تی ڕووده‌دات، واته پێش ئه‌وه‌ی منداڵ بگاته ته‌مه‌نی باخچه، هه‌روه‌ها دایبان هه‌ردووكیان پێكه‌وه هه‌ڵده‌ستن به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و گرنگی پێدانی، نه‌ك دایك به‌ته‌نها. دایبابان هه‌ڵده‌ستن به چاندنی بنه‌ماو به‌ها گرنگه‌كان له منداڵدا وه‌كو ژیری، چونكه ژیری بناغه‌ی سه‌ره‌كیه كه مرۆڤ جودا ده‌كاته‌وه له كه‌سانی تر، پاشان ڕه‌وشته به‌رزه‌كان فێری منداڵ ده‌كه‌ن و ده‌بێت منداڵه‌كه هه‌موو ژیانی فێری بێت، دایبابان ته‌نها گرنگی ناده‌ن به هه‌ست و ڕه‌وشته به‌رزه‌كان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا هه‌موو كارامه‌یی و لێهاتووییه‌كان له منداڵدا گه‌شه‌پێده‌ده‌ن و فێری ده‌كه‌ن چۆن ببێته كه‌سێكی داهێنه‌ر، چونكه بنیادنانی گه‌ل پشتده‌به‌ستێت به‌و منداڵانه‌ی گه‌وره‌ده‌بن و ده‌بنه داهاتووی گه‌له‌كه‌یان، كه‌واته یه‌كێكیتر له‌لایه‌نه گرنگه‌كانی تر كه منداڵ گرنگی پێده‌دات بریتیه له په‌ڕتووك و یاریه خۆشه‌كان كه گه‌شه‌ده‌ده‌ن به زیره‌كی، وه‌كو یاری نوشتاندنه‌وه‌ی كاغه‌ز، ئه‌مه به‌های فێربوون و په‌ڕتووك و لێهاتووییه ژیرییه‌كان به‌هێزده‌كات، ئه‌مانه كه‌سه‌كان له‌یه‌كدی جودا ده‌كه‌نه‌وه. فێربوون له یابان بیرۆكه‌ی فێربوون له یابان ته‌نها بریتی نیه له ئامانج و هۆكارێك بۆ فێربوون، چونكه فێربوون له‌لای ئه‌وان ته‌نها بریتی نیه له فێربوونی ناو خوێندنگه، ئه‌وان فێربوونی خوێندنگه‌و به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان لێك جودا ناكانه‌وه كه ده‌بێت هه‌موو منداڵێك فێری ببێت، به‌ڵكو ئه‌وان په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر شێوازی یابانی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ فێركردنی یابانی، خوێندنگه له‌وێ تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ڕه‌وشتی په‌روه‌رده‌یی كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئاكار بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێكی تایبه‌تی دروستببێت له‌سه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌ی یابانی دروست، یه‌كێك له‌و نمونانه‌ی قسه‌كانم پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه بریتیه له‌وه‌ی منداڵان خۆیان خوێندنگه‌كانیان پاكده‌كه‌نه‌وه، له خوێندنگه یابانیه‌كاندا ده‌رنه‌چوون نیه تا قۆناغی سێهه‌می ناوه‌ندی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت خوێندنگه شوێنێكی زۆر تایبه‌تیه له‌وه‌ی ته‌نها بریتی بێت له وتنه‌وه‌ی وانه‌كان به‌ڵكو شوێنی ڕه‌وشت و ڕێزیشه، له‌به‌رئه‌مه حكومه‌تی یابانی وانه‌ی ڕه‌وشت له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه داده‌نێت هه‌ر له پۆلی یه‌كه‌وه تا پۆلی شه‌ش، له‌م وانه‌یه‌دا فێرده‌كرێن چۆن ده‌بێت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و ڕه‌وشتیان چۆن یێت و چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كدی بژین. هه‌روه‌ها شێوازی فێركردنی هاریكارانه‌یان هه‌یه كه هانده‌دات بۆ به‌های هاریكاری نێوان منداڵان و چاندنی گرنگێتی كاری پێكه‌وه‌یی، ئه‌مه له‌ڕێی وانه‌ی جیاوازه‌وه ده‌وترێته‌وه كه تیایدا خوێندكاران چالاكی هه‌ماهه‌نگكارانه‌ی جیاواز ئه‌نجامده‌ده‌ن وه‌كو گفتوگۆ‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی به نۆره‌و یاری به كۆمه‌ڵ و چه‌ندان جۆری تر. یه‌كێك له شته نایابه‌كان كه ژیان پێكه‌وه گرێده‌دات به فێربونه‌وه له خوێندنگه یابانیه‌كاندا بریتیه له‌وه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران پێكه‌وه له‌هه‌مانكات و شوێندا نان ده‌خۆن، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا‌و خوێندكار به‌هێزده‌كات و زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی ته‌نها ڕوونكردنه‌وه‌و وانه وتنه‌وه بێت. هه‌ندێك زانیاری نایاب له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن به شێوازی یابانی لێره‌دا هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر یابان به‌گشتی و له‌سه‌ر په‌روه‌رده به شێوازی یابانی به‌تایبه‌تی ده‌خه‌مه‌ڕوو، ئه‌م زانیاریانه ده‌كرێت یارمه‌تیده‌رمان بن له‌وه‌ی زیاتر ئه‌م گه‌له بناسین و بزانین چۆن پێكه‌وه ده‌ژین تا ئێمه‌ش هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان به‌هه‌مانشێوه په‌ره پێبده‌ین: ●له یابان هه‌ر له‌كاتی دووگیانیه‌وه گرنگی به منداڵ ده‌درێت، خانمی دووگیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت و ناهێڵرێت ئه‌و خواردنانه بخوات كه زیات له كۆرپه‌له ده‌دات وه‌كو سوشی و قاوه‌و خواردنه بێ به‌ها خۆراكیه‌كان و ناته‌ندروسته‌كان، ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی ئیجباری په‌یڕه‌وده‌كرێت له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له خواردنی ڤیتامینه به‌سووده‌كان. ●له ئاهه‌نگگێڕاندا یابانیه‌كان دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر پیاوان و ئافره‌تانداو پێكه‌وه تێكه‌ڵنابن، خانمان پابه‌ند ده‌بن به كاروباری چێشتلێنانه‌وه‌و ئاگاداری منداڵه‌كانیان ده‌بن و پیاوان خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی بیره‌ن له ژووری میوان. ●یابانیه‌كان نرخی كات ده‌زانن و به پیرۆزی داده‌نێن، له‌به‌رئه‌مه‌یه كاتی به‌سه‌ربردنیان نیه ته‌نها پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردبێت. ●یابانیه‌كان ته‌نها به‌پێی پێویستی خۆیان نان ده‌خۆن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه له ڕێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی و ژیان له ته‌ندروستیه‌كی باشدایه. ●یابانیه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد پارێزگاری له پاكژی گشتی ده‌كه‌ن، ده‌بینیت منداڵان فڵچه‌ی ددانه‌كانیان بۆ هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ خوێندنگه‌ش. ●یابانیه‌كان هه‌موو كاتێك خۆراكی ته‌ندروست له میوه‌و سه‌وزه ده‌خۆن كه سودیان پێده‌گه‌یه‌نیت وه‌ك له‌وه‌ی زیانیان پێبگه‌یه‌نێت. ●خانمان كاته‌كانی خۆی بۆ منداڵه‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات پاش له‌دایكبوون و شێوازی ژیانی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت، ته‌نانه‌ت كاته‌كانی خواردنیش ده‌گۆڕێت، چونكه دایك زووتر هه‌ڵده‌ستێت و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی نان ده‌خوات و پاشان كاتی مێرده‌كه‌ی دێت، ئه‌مه‌ش واته په‌روه‌رده‌كردن به شێوازی یابانی به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌یه. ●زۆرینه‌ی یابانیه‌كان خۆراك له چێشتخانه‌ی خواردنه ئاماده‌كراوه‌كاندا ناخۆن و پشت ده‌به‌ستن به خۆراكی لێنراوی ماڵه‌وه هه‌رچه‌نده نرخیشی زۆر گرانه، ئه‌مه‌ش خوویه‌كه ده‌بێت له كوردستاندا فێری بین. ●یابانیه‌كان هه‌ر مانگی جارێك په‌رستگا بوزیه‌كانیان پاكژده‌كه‌نه‌وه‌و منداڵه‌نیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌مكاره‌دا به‌شداربن له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها سڵاو له‌یه‌كدی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به ده‌سته‌كانیان و چه‌ماندنه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی باوه له‌ناویاندا، ئه‌م خووه به شكۆدارترین خوو داده‌نرێت منداڵ فێر بكرێت له په‌روه‌رده به شێوازی یابانیدا. ●خوێندنگه یابانیه‌كان هه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو پیشه‌كان بۆ ڕۆڵه‌كانیان دابینده‌كه‌ن كه له شارێكی بچوكدا ئه‌نجامده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار به‌وردی بزانێت له‌كام بواردا ده‌یه‌وێت كاربكات، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی خوێندكار بچێته زانكۆ، ئه‌مكاره ئه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كات خوێندكار حه‌زی له چ به‌شێكه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی داهێنانكردن له‌مكاره‌دا. په‌روه‌رده‌كردن به‌شێوازی یابانی به نمونه‌یه‌كی باڵا داده‌نرێت بۆ ئێمه‌ی كورد، بێگومان هه‌موو په‌روه‌رده‌یه‌ك كه‌موكوڕی و تایبه‌تمه‌ندی و خاڵی لاوازی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئێمه داوای ئه‌وه ناكه‌ین ته‌واوی كه‌لتوره‌كه وه‌كو خۆی و به‌بێ ئاگایی په‌یڕه‌و بكه‌ینه‌وه‌و چاوی لێبكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه بریتیه له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌م شارستانیه مه‌زنه‌و بزانین په‌روه‌رده‌كردن به شێوازی یابانی به‌ڕاستی كارێكی سه‌خت و ماندوكاره، به‌ڵام ئه‌نجامێكی هه‌یه به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌موو جیهاندا جێ په‌نجه‌ی دیار ده‌بێت. وه‌رگێڕانی: شه‌رمن سالار وه‌رگیراوه له وفاء خیری
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure