1. ژێر چاوتان شین هه‌ڵئه‌گه‌ڕێت: لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه خه‌وی كه‌سانی جگه‌ره‌خۆر كه‌متره له خه‌ڵكی تر. یه‌كێك له یه‌كه‌مین ده‌رئه‌نجامه‌كانی كه‌مخه‌ویش، شین هه‌ڵگه‌ڕانی ژێر چاوه. 2. مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی پسۆریازیس: ئه‌گه‌رچی ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌نیا تایبه‌ت نییه به كه‌سانی جگه‌ره‌خۆر به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه خواردنی جگه‌ره مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه بۆ 20%20 به‌رزده‌كاته‌وه. گه‌ر جگه‌ره خواردن بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ به‌رده‌وامبێت ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه بۆ 60% زیادئه‌بێت. ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌بێته هۆی توێژتوێژ بوون، وشكبوون و سوربوونه‌وه‌ی پێست. 3 ددانه‌كانتان زه‌رد ئه‌بێت: نیكۆتینی ناو جگه‌ره ئه‌بێته هۆی زه‌ردبوونی ددانه‌كانتان و به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و قاوه‌ییبوونیش ئه‌ڕوات. جگه‌له‌مه ته‌ماكۆی ناو جگه‌ره ئه‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشی پوك و كه‌وتنی ددانه‌كان. 4. پێستتان لێڵ ئه‌بێت: یه‌كێك له به‌ربڵاوترین كاریگه‌رییه‌كانی خواردنی جگه‌ره، لێڵبو‌ونی پێسته. جگه‌ره مادده خۆراكییه‌كانی جه‌سته وه‌كو ڤیتامین c له‌ناوئه‌بات، له‌كاتێدا ئه‌م ڤیتامینه ڕۆڵێكی تایبه‌تی هه‌یه له پاراستن و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی پێستدا. 5. له‌وانه‌یه توشی زیبكه‌ی جنسی بن: لێكۆڵه‌ران پاش ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 60 هه‌زار ژن، به‌م ئاكامه گه‌یشتن كه له‌ناو خانمه جگه‌ره‌خۆره‌كاندا ئه‌گه‌ری توشبوون به HPV زیاتره‌و ئه‌گه‌ری زۆرتره ئه‌م خانمانه توشی زیپكه‌ی جنسی بن. 6. مه‌ترسی توشبوون به ئاوی مروایی زیادئه‌كات: خواردنی جگه‌ره كاریگه‌ری له‌سه‌ر لێنزه‌كانی چاو دائه‌نێت و 22% مه‌ترسی توشبوونی چاو به ئاوی مرواری زیادئه‌كات. لێكۆڵه‌ره سویدییه‌كان ئه‌ڵێن ته‌نانه‌ت پاش وازهێنان له جگه‌ره‌ش ئه‌م مه‌ترسییه هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه. 7. له‌وانه‌یه توشی قڵیشانی پێست ببن: ئه‌گه‌رچی قه‌ڵه‌وی یان لاوازبوونی كتوپڕ ئه‌بێته هۆی قڵیشانی پێست، به‌ڵام له‌یادی مه‌كه‌ن كه خواردنی جگه‌ره‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه. 8. مووه‌كانتان ته‌نك ئه‌بێته‌وه: مووی سه‌ری كه‌سانی جگه‌ره‌خۆر ته‌نكترو لاواز‌تره. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه مادده كیمیاییه‌كانی ناو دووكه‌ڵی جگه‌ره، كاریگه‌ری نه‌رێنییان ئه‌بێت له‌سه‌ر فۆلیكولی مووه‌كان. 9. به‌ته‌مه‌نتر ده‌رئه‌كه‌ون: جگه‌ره كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێست هه‌یه‌و ئه‌بێته لۆچبوونی ناوچاوان، ده‌وری چاو و مل. جگه‌له‌مه خودی مژلێدانیش ئه‌بێته هۆی لۆچبوونی گوپ. كه‌وایه به‌گشتی جگره وائه‌كات كه به‌ته‌مه‌نتر بێنه به‌رچاو. 10. له‌وانه‌یه مه‌مك و باسكتان شل و شۆڕ بێته‌وه: خواردنی جگه‌ره خێرایی له‌ناوچوونی تایبه‌تمه‌ندی خۆتوندكردنه‌وه‌ی پێست زیاتر ئه‌كات و له‌ئاكامدا به‌شه قورستره‌كانی له‌ش وه‌كو مه‌مك و ژێرباڵ شۆڕئه‌بنه‌وه‌و دائه‌چۆڕێن. 11. پێستتان په‌ڵه‌ی ئه‌كه‌وێته‌سه‌ر: زۆر ده‌مێكه ئه‌وه سه‌لماوه كه خواردنی جگه‌ره په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی پێست. به‌ڵام جگه‌له‌مه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه ئه‌گه‌ری هاتنه‌دی په‌ڵه‌ی پیری له‌سه‌ر پێستی جگه‌ره خۆره‌كان زۆرتره. 12. نینۆكه‌كانتان زه‌رد ئه‌بێت: كه‌سانی جگه‌ره‌خۆر جگه له ددانه‌كانیان، نینۆك و ته‌نانه‌ت قامكه‌كانیشیان زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕێت و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌ماكۆی ناو جگه‌ره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure