19/12/2018 10:50 AM

لە یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبیدا، كارەكانی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم بەرزنرخێنرا

بەشی عەرەبی ولیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی هاوكات لە گەڵ ساڵیادی یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی لە هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول ر چەندین پانێڵ و سیمنارو چالاكی جۆر بەجۆرر بەڕیوە دەچوو.

ژینۆ عەبدولڵا مامۆستا لە بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، بەدروشمی " زمانی عەرەبی رایەڵەی لیكنزیككردنەوەی گەلانە" و بەهۆی گرنگی و بایەخی زمانی عەرەبی و پتەوكردنی ڕایە ڵەی پەیوەندی نێوان زمانی كوردی و عەرەبی ، لە یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبیدا كاتژمێر 9:30 ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 18/12/2018 پانیڵە كان بە م شێوەیە بەڕیوەچوو: سەرەتا باسی هەوڵە پڕبەرهەم و بایەخە گرنگەكانی مامۆستای خوالێخۆشبوو مستەفا ساڵح كەریم كرا وەك ئەدیب و ڕۆژنامەنووس كە خەرمانێكی پڕ بەرهەمی هەیە بە زمانی عەرەبی و خزمەتێكی گەورەی كلتوری و فەرهەنگی و ئەدەبی گەلی كوردی كردوە لە ڕێگای نووسینەكانیەوە بە زمانی عەرەبی.

پ.د.فایق مستەفا سیمنارێكی پێشكەش كرد بە ناونیشانی "چۆن فێری زمانی عەرەبی دەبین" باسی لەو میكانزمانەكرد دەبنە هۆكاری فێربوونی زمان بە تایبەت بۆ كورد و چەندنمونەیەكی هێنایەوە لەوانە خوێندنەوەی وتارو چیرۆك و چەند باسێكی تر.” گرنگی زمانی عەرەبی لە زانكۆكانی وڵاتانی ئەوروپا" ناونیشانی سیمیناری، پ. د. زاهیر لە تیف كەریم،بوو، بەو پێیەی دكتۆر زاهیر دەرچووی زانكۆی گلاسكۆیە لە بەریتانیا بایەخی زمنی عەرەبی لە زانكۆكانی وڵاتانی ئەوروپا باسكردو بەراوردێكی كرد بە شێوازو مێتۆدی بەشی عەرەبی زانكۆكانی كوردستان. و پ.د.نیان نەوشیروان مەستیش سیمنارەكەی بەناونیشانی "زمانی عەرەبی و ئەركی ڕۆشنبیریە" بە وردی ئەرك و بایە خی ڕۆشنبیری فێربوونی زمانێكی زیندووی جیهانی ڕوونكردنەوەو نمونەی بە زمانی عەرەبی هێنایەوە. پ.ی.د.هاژە عەباسیش خوێندنەوەیەكی دەكات بۆ وتارێكی ڕۆژنامەی ئیندپێنددی چاپی بەریتانیا كرد بەناوی "زمانی عەرەبی داهاتووی بەریتانیایە".

هاوكات لە پانیڵی دووەمیشدا چەند چالاكیەك پێشكەش كران لە وانە خوێندنەوەی شعر لە لایەن پ.د. فەریدون عەبدول بەرزنجی وەك یەكەمین سەرۆك بەشی زمانی عەرەبی لەدوای دامەزرندنەوەی زانكۆی سلێمانی و چەند مامۆستایەكی تریش بە شعرو پە خشان بەشداریانكردو و بەهەمان شێوەش خوێندكارانیش چالاكی جۆراوجۆریان هەبوو.

هەر لەو بوارەدا پ.د.تەها ساڵح ئەمین ئاغا پێشانگایەكی خەتی كردوە كە ئەزموونی زیاتر لە 25 ساڵ كاركردنی بوو شعرو پەخشانی شاعرانی كوردو عەرەب و فارسی بە خەتی روقعەو دیوان نمایشكرابوون لەوانە شعرەكانی مەحموی و بێتوشی و چەندین شاعری ناسراوی عەرەب و فارسی.دكتۆر نەورۆز شەوكەتیش بە شداربوو لەو پێشانگایەدا.

مامۆستا ژینۆ عەبدولڵا ڕوونیشیكردەوە هەموو ساڵێك لە ڕۆژی 18/12 دانراوە بۆ ڕۆژی زمانی جیهانی عەرەبی و بەداخیشەوە ئێستا فێربوونی زمانی عەرەبی لەلای گەنجان و خوێندكاران لەپاشەكشێدایەو ئێمە تا لە چوارچێوەی عێراقدا بین پێویستمان بە زمانی عەرەبیەو زۆربەی سەرچاوەی كۆلێژەكانی زانستە مرۆڤایەتیەكان و یاسا بە زمانی عەرەبیە لە زانكۆكانی هەرێمدا هەربۆیە پێویستمان بە فێربوونی ئەم زمان زیندووەی جیهان هەیە.

خاك- پەیامنێرمان












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved