كاتریۆنا گرای 24 ساڵ كه شاجوانی فلیپین بوو، به شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2018 هه‌ڵبژێردرا. گرای كه فیلپینی-ئوستورالیه، پێشوازیكه‌ری "تی ڤی"ه‌و گۆرانیبێژو نمایشكاری جلوبه‌رگه‌و له‌میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا وتی: كاتێكستیڤ هارڤی لێی پرسی گرنگترین وانه فێری بووبیت له ژیانتدا چی بووه؟ وتی: له گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كاندا له مانێلا كاریكردووه‌و منداڵه بێبه‌شه‌كانی له خوێندن فێری خوێندن و خوێندنه‌وه كردووه، فێربووه چۆن سوپاسگوزار بێت و به‌شوێن روویه‌كی دیكه‌ی جوانیدا بگه‌ڕێت. هه‌روه‌ها تامارین گرینی ئه‌فریقی 24 ساڵ نازناوی هاوه‌ڵی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو ستێفانی جوتیریزی 19 ساڵ نازناوی هاوه‌ڵی دووهه‌می به‌ده‌ستهێنا. پێش راگه‌یاندنی ناوی براوه‌كان له كۆتا بڕگه‌دا 10 به‌شداربوو كێبڕكێی نازناوه‌كه‌یان ده‌كرد كه له باشووری ئه‌فریقاو ڤێتنام و ڤنزوێلاو فلیپین و كۆستاریكاو كوراكاو نیپاڵ و كه‌نه‌داو تایلاندو پۆرتۆریكۆوه به‌شداربوون. ئه‌مه جاری سێهه‌مه بانكۆك 67ه‌مین كێبڕكێی شاجوانی جیهان له‌خۆده‌گرێت كۆتاجار پایته‌ختی تایلاند ئه‌م بۆنه‌یه‌ی تێدا له‌خۆگرت ساڵی 2005 بوو كاتێك ناتالی گلیبۆڤای كه‌نه‌دی_رووسی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: ماڵپه‌ری به‌یان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure