به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه خواردنی برنجی سپی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مه‌ترسی زیادبوونی رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی پله دووه‌وه نیه. به‌پێی ئه‌نجامی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ماوه‌یه‌كی زۆره پزیشكان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه برنجی سپی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێنداو به‌رده‌وام پزیشكان و شاره‌زایانی بواری خۆراك هۆشداریان ده‌دا له‌سه‌ر خواردنی. به‌ڵام له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆرانی زانكۆی سه‌نگافوره‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه خواردنی برنجی سپی به‌ڕێژه‌ی زۆر نابێته هۆی توشبوون به هیچكام له‌و نه‌خۆشیانه، ئه‌مه‌ش له‌پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و ورد له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون له وڵاتانی ئاسیادا، له‌كاتێكدا برنجی سپی خواردنی سه‌ره‌كییه له سه‌رجه‌م ژه‌مه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رێژه‌ی كاریگه‌ری مه‌عرۆنی و نانی سپی كردووه ئه‌مه‌ش له‌ڕێی چاودێریكردنی ته‌ندروستی هاونیشتیمانیه چینیه‌كان له سه‌نگافوره. له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، نه‌ك خواردنی برنج خۆی به‌ڵكو خواردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ برنج ده‌خورێت زیانی هه‌یه‌و رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات، بۆ نموونه له‌كاتی خواردنی قاپێك مه‌عكه‌رۆنی له‌بری برنج له‌گه‌ڵ گۆشتی سوور له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ری توشبوون زۆرتر ده‌بێت، له‌كاتێكدا خواردنی نانی بۆر یاخود نانێك له گه‌نمی ساخ دروستكرابێت، ئه‌گه‌ری توشبوون كه‌مده‌كاته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure