كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناو سك و ورگ یه‌كێكه له كێشه باوه‌كان كه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی زیاترده‌كات وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شه‌كره، ئێسكه‌نه‌رمه. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین جۆره‌كانی چه‌وری ورگ چین و كام خۆراكانه چه‌ورییه‌كه زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌ویش دوو جۆری هه‌یه: 1- ئه‌وجۆره‌ی ئه‌بینرێت و له دیوی ده‌ره‌وه‌ی دیواری سك كۆده‌بێته‌وه. 2- ئه‌وجۆره‌ی نابینرێت و له دیوی ناوه‌وه‌ی دیواری سك و له‌ده‌وری ڕیخۆڵه‌و جگه‌رو ئه‌ندامه‌كانی تر كۆده‌بێته‌وه. كۆمه‌ڵێك خۆراك چه‌وری ورگ زیاد ده‌كه‌ن: پیتزا گۆشتی سوور خواردنی فاست فوود وه‌ك هه‌مبه‌رگرو گه‌س و كنتاكی چپس په‌تاته‌ی سووركراوه‌و فنگر چپس شه‌ربه‌تی میوه ئیشی هه‌ویر وه‌ك كولیچه‌و كێك و برمه دۆندرمه‌و ئاسكریم و سارده‌مه‌نیه‌كانی تر گۆشتی دروستكراو وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كنتاكی و باسترمه خواردنه‌وه گازیه‌كان وه‌ك بیبسی، كۆلا ،فانتا، سێفن، سپڕایت خواردنه‌وه كحولیه‌كان باشترین خۆراك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ: قاوه‌ی سه‌وزو چای سه‌وز گێلاس و قۆخ و هه‌رمێ و سێ‌و شاتوو و توتڕك و شلیك شۆڤان بیبه‌ری تون سه‌وزه‌ی تازه وه‌ك ترۆزی، مه‌عده‌نووس، نه‌عنا شووتی و ترێ، به‌مه‌رجێك زۆری لێ نه‌خورێت هه‌ڵوژه‌ی سه‌وزو مزره‌سێو و ڕێواس ماسی سه‌له‌موون پاقله‌مه‌نیه‌كان سركه‌ی سێ‌و ماستی كه‌م چه‌وری و هێلكه‌ی كوڵاو سیر‌و پیازو توور و زه‌نجه‌فیل ناوكی كه‌تان و بادام و فستق و فه‌ریكه‌گوێزو چواله‌ی سه‌وز خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure