به‌هۆی هه‌بوونی دوو به‌روار له‌سه‌ر لیبڵه‌كانی و ده‌رنه‌چونی له پشكنین، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت ده‌كرێت، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردن ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (440) كارتۆن مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه ده‌كرێت بۆ پشكنین. وتیشى؛ له‌و بڕه مه‌وادی پاككه‌ره‌وانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه (80) كارتۆنی له جۆری (كه‌ف)ه، له پشكنین ده‌ركه‌وتووه به كوالێتی نزم و له‌ئاستی كوالێتی داواكراو و (185) كارتۆنیشی دوو به‌رواری له‌سه‌ره، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق و ئه‌و كوالێتیه‌ی دیاریكردووه به‌رهه‌منه‌هێنراوه هه‌روه‌ها هه‌بوونی دوو به‌روار له‌سه‌ر لێبڵ یاخود كاڵا‌و شمه‌كان رێگه‌پێدراو نییه. وتیشی؛ جۆرێكی تری ئه‌و پاكه‌ره‌وانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه (ئه‌كتیڤ)ه‌و بڕه‌كه‌شی زیاتر له (175) كارتۆنه‌و ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مه‌واده پاككه‌ره‌وانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure