گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی مه‌غریبی سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د هه‌وادارێكی زۆری هه‌بوو له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كه زیاتر له دوو ملیۆن و 680 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه له چانێڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب. ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له‌پاش دوو هه‌فته له ده‌رچوونی ئه‌لموجه‌ره‌د دێت له به‌ندینخانه، كه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر كچێكی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه به‌ندكرابوو. گۆرانیه‌كه به‌ناوی "بدك ایه" واته چیت ده‌وێت و به زمانی مه‌غریبی پاراو وتویه‌تی و سه‌عد ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌م گۆرانیه كۆپیه‌كی عه‌ره‌بیه له گۆرانیه‌كی هیندی فیلمی بادمافات. ئاوازی گۆرانیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌رو دابه‌شكه‌ر جه‌لال حه‌مداوی بۆی كراوه كه له چه‌ندین به‌رهه‌مدا كاری له‌گه‌ڵ كردووه وه‌كو "انت معلم" و "غلگانه". دادگای فه‌ره‌نسا له 5ی دیسه‌مبه‌ری رابردوو مه‌جه‌ره‌دی ئازادكرد له‌ژێر چه‌ند مه‌رجێكداو هه‌روه‌ها پێدانی بڕی 75 هه‌زار یۆرۆ ده‌سته‌به‌ری. ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه كه موجه‌ره‌د تێیدا به‌مه‌رج ئازاد ده‌كرێت له‌پاش ئازادكردنی له ناوه‌ڕاستی مانگی سێپتێمبه‌ری رابردوو به مه‌رج گرنگترینیان كشاندنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی له جێهێشتنی فه‌ره‌نساو به‌رده‌وام سه‌ردانكردنی بنكه‌ی پۆلیس و بڕێك پاره وه‌ك ده‌سته‌به‌ری. خاك - سیڤا ئازا س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure