لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێزدا ده‌گرن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پشكنینی بۆ كردووه‌و ده‌ڵێت كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌گومانی خراپبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگای سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له كۆگاكانی راپه‌ڕین ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (350) كیلۆگرام كاكڵه‌گوێزدا گیراوه. وتیشى: نموونه‌ی ئه‌و كاكڵه‌گوێزه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی بۆ پشكنین كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه بۆ به‌كارهێنانی مرۆڤ ناشێت. وتیشی: به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن له كۆگاكه‌دا ئه‌و كاكڵه‌گوێزه خراپبووه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت. لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه سه‌ردانی هه‌مو ئه‌و كۆگایانه‌ی بۆ عه‌مباركردنی كاڵا‌و شمه‌ك به‌كارده‌هێنرێت ده‌كات، له هه‌بوونی سه‌رپێچی و كارنه‌كردن به مه‌رج و رێنماییه‌كان یاخود بوونی كاڵا‌و شمه‌ك و خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی پێویست ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure