له رووداوێكی سه‌یردا رێژه‌یه‌كی زۆر شیر له بارهه‌ڵگرێكی شیر ده‌ڕژێت و ته‌واوی رێگاكه داده‌پۆشێت و به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رماوه ده‌یبه‌ستێت. ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس شه‌قامه‌كه‌یان داخست وء ئاگاداریان بڵاوكرده‌وه له رژانی هه‌زاره‌ها لیتر له شیر له شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی ڤیستالیا له رۆژئاوا. به‌پێی وته‌ی پۆلیس، كۆمه‌ڵێك كه‌س بارهه‌ڵگره‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه به‌نهێنی كاتێك خاوه‌نی بارهه‌ڵگره‌كه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كان وه‌ستاوه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێشتووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شیری تر له كیڵگه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه، كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و بڕه زۆره له شیر رژاوه‌ته سه‌ر شه‌قام و به‌ستویه‌تی. پۆلیس وتویه‌تی كه شیره‌كه سه‌ر شه‌قامه‌كانی زۆر خلیسك كردووه‌و به 20 پۆلیس به به‌كارهێنانی خوێ و ئاو به ئه‌سته‌م توانیویانه كۆیبكه‌نه‌وه‌و تائێستاش له لیكۆڵینه‌وه‌دان له‌و رووداوه. خاك - سیڤا ئازاد س: دی ده‌بلیو
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure