مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی دروستكردنی گه‌له‌رییه‌كی چاخی پێش مێژووی راگه‌یاند. هاشم حه‌مه عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له هوڵی مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی رایگه‌یاند: مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌له‌رییه‌كی چاخی پێش مێژوو دروستده‌كات. راشیگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا دروستده‌كرێت و كنه‌و پشكنینه‌كان له ناوچه‌ی بێستان سوری شاره‌زوو ئه‌نجامده‌درێت هه‌روه‌ها وتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و پارچه ئاسه‌واریانه‌ی ده‌دۆزرینه‌وه له گه‌له‌رییه‌كه‌دا پیشان ده‌درێن و مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه بێت و ئاسه‌واره‌كان ببینێت كه مێژووه‌كانیان بۆ هه‌زاران ساڵی پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. جێی باسه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له‌رییه ده‌بێته یه‌كه‌مین گه‌له‌ری له هه‌رێمی كوردستان و عیراق، كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستيشدا پێشتر نه‌بووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure