شه‌كره‌ی چاو له قۆناغی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشییه‌كه كه گرفتی بۆ بینایی درووست نه‌كردووه‌و تۆڕی چاو هه‌ڵاوسانی نیه، پێویستی به چاره‌سه‌ر نیه، ته‌نها 6 مانگ بۆ ساڵی جارێك پشكنینی بۆ بكرێته‌وه. له‌وباره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه د.ماكۆك محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو به سایتی خاكی راگه‌یاند: شه‌كره‌ی چاو له قۆناغی ناوه‌ندو توند دا پێویستی به چاره‌سه‌ره به‌مجۆره‌ی خواره‌وه: 1-له‌یزه‌ری ئا‌رگۆن، ده‌كرێت كاتێك تۆڕه‌ی چاو هه‌ڵاوسابێت، یان خوێنبه‌ربوون ڕوویدابێت، یان مولووله‌ی نائاسایی دروستبووبێت، بۆ سوتاندنی مولووله‌ی زیاده‌و پێكه‌وه‌لكاندنی درز‌و ته‌قیوه‌كانی تۆڕه‌و ده‌ماره‌كانی خوێنی. 2-ده‌رزی ناوچاو Anti-VEGF، ده‌رزی له جۆری ئه‌ڤاستین یان لوسێنتس باشتروایه هه‌موو مانگێك بكرێت بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، دواتر چاودێری و پشكنینی بۆ بكرێته‌وه‌و هه‌موو 3 تا 6 مانگ جارێك، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ده‌رزی تری بۆ ده‌كرێت. 3-ده‌رزی ستیرۆید له جۆری تریامسینۆلۆن سوودی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌ستانی ناو چاوه‌كه به‌رزبكاته‌وه‌و ببێت به ئاوی ڕه‌ش. 4-نه‌شته‌رگه‌ری: نه‌شته‌رگه‌ری تۆڕه‌و شله‌ی شوشه‌یی پێویسته بكرێت كاتێك چاوه‌كه توشی خوێنبه‌ربوونی زۆری تۆڕه‌ی چاو و ناو شله‌ی شوشه‌یی بووبێت، یان تۆڕه‌ی چاو جیابووبێته‌وه. چاره‌سه‌ر: ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشه‌كان سوود له چاره‌سه‌ره‌كان وه‌رده‌گرن به‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌و قۆناغه‌دا ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی كه‌میان باشترده‌بن و ڕێژه‌یه‌كیش خراپتر ده‌بن. چه‌ندین هۆكار هه‌یه واده‌كات چاره‌سه‌ره‌كان سوودی ئه‌وتۆی نه‌بێت یاخود پێویست به دووباره چاره‌سه‌ر بكاته‌وه، له‌وانه: به‌رزی فشاری خوێن، نه‌خۆشی گورچیله، ته‌مه‌نی زۆر، باش كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی شه‌كره. دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چه‌ند مانگێكی ده‌وێت هه‌تا ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دیارده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها نه‌خۆش ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ئه‌م چاره‌سه‌رانه له‌وانه‌یه پانتایی بینایی كه‌مبكاته‌وه. شه‌كره له‌وانه‌یه كار له چاو بكات به تێكدانی تۆڕه‌ی چاو، هه‌ڵاوسانی سه‌نته‌ری بینایی چاو، دروستكردنی ئاوی ڕه‌ش و ئاوی سپی. له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو جۆره‌كانی شه‌كره‌ی چاو ئه‌گه‌ری هه‌یه ببنه هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی، به‌وپێیه‌ی شه‌كره‌ی چاو یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی كوێربوون له جیهاندا. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure