ئه‌گه‌ر هه‌ندێكجار كه‌مێكی پێبچێت تا میزكردن ده‌ستپێبكات یان ماوه‌ی میزكردنه‌كه درێژه‌بكێشت یان ئه‌وه‌ی له‌كاتی میزكردندا چه‌ندجار میزكردنه‌كه ڕابوه‌ستێت و دیسان ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌گشتی ببێته هۆی مانه‌وه‌ی زیاتر له توالێتدا، ئایا شتێكی ئاساییه؟ به‌پێی وته‌ی پزیشكانی ئه‌و بواره، كێشه‌ی میزكردن له‌دوای ته‌مه‌نی بێئومێدبوون (له سوڕی مانگانه وه‌ستانه‌وه) شتێكی ئاساییه‌و ڕه‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كانیشی گۆڕانی هۆڕمۆنه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ته‌مه‌نه‌وه بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه هۆكاری تریش هه‌بێت. بۆیه باشترین كار بۆ ئه‌و كێشه‌یه ئه‌وه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكرێت. هه‌روه‌ها سه‌ختی له ده‌ستپێكردن یان ڕاگرتنی میزدا ده‌توانێت چه‌ندین هۆكاری ببێت، له‌وانه ده‌كرێت شتێك به‌ری میزكردنه‌كه بگرێت، هه‌وكردن، هه‌ندێك ده‌رمان یان كێشه‌ی ده‌ماری، هۆكاری ترن كه‌وا توانایی مێشك له ناردنی سیگناڵ و هێماكان بۆ میزه‌ڵدان ده‌خه‌نه‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه. كه پزیشك ده‌توانێت تاقیكردنه‌وه‌ی گونجاوتان پێ پێشنیار بكات تاوه‌كو هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure