22/12/2018 10:43 AM

فه‌یسبوك دراوی دیجیتاڵ دروستده‌كات و له‌ واتس ئه‌پدا به‌كاردێت

له‌وانه‌یه‌ فه‌یسبووك بێته‌ ناو گه‌مه‌ی دراوی دیجیتاڵه‌وه‌. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك دراوێكی دیجیتاڵ په‌ره‌بدات تاوه‌كو ئه‌و ئیمكانه‌ به‌ به‌كارهێنه‌رانی بدات له‌سه‌ر ڕاژه‌ی واتسئه‌پ بتوانن پاره‌ ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ بلومبێرگدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌. هه‌وڵی كۆمپانیاكه‌ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌م ته‌كنۆلۆژییه‌ له‌ وڵاتی هیندستان تاقیبكاته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی بلومبێرگ هێشتا فه‌یسبووك ڕێگه‌یه‌كی درێژی له‌به‌رده‌مدایه‌ تاوه‌كو ببێته‌ خاوه‌نی دراوی دیجیتاڵی تایبه‌ت به‌ خۆی. كۆمپانیاكه‌ ده‌یه‌وێت دراوێكی سه‌قامگیر په‌ره‌ پێبدات كه‌ له‌گه‌ڵ دۆلاری ئه‌مریكیدا ئاڵوگۆڕی پێبكات. فه‌یسبووك له‌ ساڵی 2014دا به‌رنامه‌ی ڕه‌مزكراوی واتس ئه‌پی به‌ نرخی 22 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی كڕی.

له‌ مانگی مه‌یدا ڕاپۆرتیكی له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێریی چێدار (Cheddar)دا بڵاوبووه‌وه‌، كه‌ به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ فه‌یسبووك به‌شێوه‌ی جددی كار له‌سه‌ر دروستكردنی دراوی دیجیتاڵی ده‌كاته‌وه‌ تاوه‌كو پاره‌دانه‌ سه‌رهێڵه‌كان ئه‌من و پارێزراو بكات. ئه‌وكات فه‌یسبووك وتی كه‌ ته‌نها تیمێكی بچووكیان هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژییزنجیره‌بلۆك (بلۆكچه‌ین) كارده‌كات -كه‌ ئه‌م ته‌كۆلۆژییه‌ بۆ دراوی دیجیتاڵ پێویسته‌و له‌ بیتكۆیندا به‌كارهاتووه‌- به‌ڵام زانیارییه‌كی زیاتری له‌سه‌ری بڵاونه‌كرده‌وه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved