توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو كه منداڵبوون كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خانمان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی توشبوونی شێرپه‌نجه‌دا بپارێزێت، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كاریگه‌ییه‌ی منداڵبوون نزیكه‌ی دوو ده‌یه دوای منداڵبوونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. توێژه‌ران دراوه (داتا)ی پازده توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و منداڵبوون شیكرده‌وه. توێژه‌ران ده‌ڵین كه ئه‌و خانمانه‌ی له یه‌ك ته‌مه‌ندان و منداڵیان نه‌بووه له به‌راورد به‌و خانمانه‌ی كه منداڵیان بووه مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌متر بووه. مه‌ترسییه‌كه 5 ساڵ دوای منداڵبوون ده‌گاته لوتكه‌و تا 24 ساڵ دوای منداڵبوونه‌كه درێژه ده‌كێشێت. شیردان هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و شته نه‌بووه. توێژه‌ران ده‌ڵێن "به‌گشتی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ته‌مه‌نی منداڵبووندا كه‌مه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌شدا ئه‌و خانمانه‌ی كه له‌مدواییه‌دا منداڵیان بووه، مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مه. شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ته‌نیا هۆكارێكی نییه. پێویستمان به ئامڕازه بۆ یارمه‌تی خانمان و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ڕابردووی كه‌سه‌كان وه‌ك: ته‌مه‌ن، پێكهاته‌ی خێزان، ئه‌وه‌ی كه له بنه‌ماڵه‌یاندا كه‌سانی تر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان توشبووه‌و شێوه‌ژیان؛ تاوه‌كو به‌م زانیارییانه‌وه بتوانین پشێنیار بكه‌ین كه له چ كاتێكدا خانمان بچنه مامۆگرافی". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure