ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزشی ڕاكردن ده‌كه‌ن به‌رده‌وام نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه پێڵاوی ته‌نك یان ئه‌ستوور له‌پێ بكه‌ن. هه‌ندێكیان پێیانوایه پێڵاوی بن ئه‌ستوور قاچیان له برینداربوون ده‌پارێزێت و هه‌ندێكی دیكه‌شیان پێڵاوی ته‌نكیان پێباشه. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه ئه‌و پێڵاوانه‌ی بنه‌كه‌یان ئه‌ستووره‌و به‌رده‌وام وه‌ك پارێزه‌رێك له به‌رامبه‌ر برینداربوونی قاچی وه‌رزشوانان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرێت، له‌ڕاستیدا مه‌ترسی ڕه‌قبوونی ماسوولكه‌كانی پێ زیاد ده‌كه‌ن و له‌ئاكامدا كاتێك قاچمان له زه‌وی ده‌ده‌ین زیاتر ده‌كه‌ونه‌به‌ر كاریگه‌ری. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 12 پیاو به مامناوه‌ندیی ته‌مه‌نی 27 ساڵ ئه‌نجامدراوه كه وه‌رزشی ڕاكردنیان كردووه. له‌كاتێكدا كه‌سه‌كان به‌خێرایی 10 كیلۆمه‌ترو 14.5 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ڕایان كردووه، شیكاریی سێ ڕه‌هه‌ندی جیا له‌سه‌ر قاچی كه‌سه‌كه‌كان ئه‌نجامدراوه. له‌ئاكامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێڵاوی پۆشته‌ترو بن ئه‌ستووتریان له‌پێدا بووه، ئه‌ژنۆیان كه‌متر نوشتاندۆته‌وه‌و پێیان توندتر به زه‌ویدا داوه، كه ئه‌مه بۆ ته‌ندروستی ماسولكه‌كانی پێ باش نییه. ئه‌م جیاوازییه له خێرایی زۆردا به‌رچاوتریش بوو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure