چۆن ژیریی ده‌ستكرد ده‌توانێت یارمه‌تی ته‌ندروستی دڵ بدات؟ ئامێرێكی نوێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه. ئامێره نوێیه‌كه، چاودێریكه‌رێكی له‌به‌ركردنییه (wearable) كه ته‌كنۆلۆژی ژیریی ده‌ستكردی تێدا به‌كارهاتووه‌و د.ڕامین شه‌كور ده‌ڵێت كه ئه‌م ئامێره له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2019دا دێته بازاڕه‌وه. ئامێره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كه‌مبریج هارت ویێره‌وه دروستكراوه. بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌م ئامێرانه ساڵی 2015 سه‌ریهه‌ڵدا كه شه‌كور پڕۆفیسۆرێكی ئه‌ندازیاری زانكۆی كه‌مبریج ده‌بینێت و به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ن كار له‌سه‌ر مانیتۆرێك بكه‌ن كه چاودێری ته‌ندروستیی دڵ ده‌كات. له 2017دا كۆمپانیاكه داده‌مه‌زرێنن. شه‌كور ده‌ڵێت كه سه‌ره‌تا من هیچ زانیارییه‌كی پزیشكیم نه‌بوو و هیچ ئه‌زموونێكم له‌و بواره‌دا نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوكارانم كه پسپۆڕی ئه‌ندازیاری و ژیریی ده‌ستكرد بوون، ئامانجمان ئه‌وه‌بوو چاودێریكه‌رێك دروستبكه‌ین كه خێرا‌و له زووترین كاتدا زانیاری ته‌ندروستیی دڵی به‌كارهێنه‌ره‌كه وه‌ربگرێت. ئه‌م چاودێریكه‌ره وه‌ك باندێك وایه كه له‌ده‌وری سینگ ده‌به‌سترێت. ئاوی تێناچێت و له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین هه‌سته‌وه‌ره‌وه تۆماری چالاكی دڵ یان ئه‌له‌كترۆدیاگرام وه‌رده‌گرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure