22/12/2018 11:02 AM

چۆن كات به‌سه‌ربردن له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا مێشكی منداڵان ده‌گۆڕێت؟

ئه‌م به‌ره‌یه‌ی ئێستای منداڵان له‌گه‌ڵ ته‌له‌فۆنه‌ زیره‌كه‌كان، تابلێته‌كان و ئامێره‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان گه‌وره‌ ده‌بن. ئه‌مه‌ش چه‌ندین نیگه‌رانی بۆ دایك و باوكان دروستكردووه‌. پرسیارێك كه‌ زانایانی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌ به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌: كات به‌سه‌ربردن له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشكی منداڵان ده‌بێت؟

توێژه‌ران له‌ ئه‌نسیتۆی نه‌ته‌ه‌وه‌یی ته‌ندروستی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 11000 منداڵی ته‌مه‌نی 9 و 10 ساڵان له‌ 21 شوێنی جیاجیا له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا كراوه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌:
وێنه‌گریی ئێم.ئاڕ.ئای پیشانیداوه‌ كه‌ جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌ مێشكی ئه‌و منداڵانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ وتوویانه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 7 كاتژمێر ئامێره‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنن.

هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی ڕۆژانه‌ كه‌متر له‌ دوو كاتژمێر كاتیان له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا تێپه‌ڕ كردبوو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی بیركردنه‌وه‌و زماندا پله‌یه‌كی كه‌متریان به‌ده‌ستهێنا.

جێی ئاماژه‌یه‌، توێژینه‌وه‌كانی ‌تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ریانخستووه‌ كه‌ دانیشتنی زۆر له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا جگه‌ له‌مانه‌ ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك قه‌ڵه‌وی و ناڕێكی خه‌وی لێبكه‌وێته‌وه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved