22/12/2018 04:01 PM

برینێکم بە ڕوومەتی زەوییەوە


ئەم کتێبە یەکەم کۆمەڵە شیعری شاعیری لاو ( دیار سۆفی) یە،بەناوی (برینێکم بە ڕوومەتی زەوییەوە) ،پێکهاتووە لە (١٠) شیعری درێژو و چەند پۆستەرە شیعرێکی جۆراوجۆر لە دوتوێی (١٣٠) لاپەڕەدا،ناوەڕۆکی شیعرەکان خۆیان نەبەستۆتە بەبوارێکی دیاری کراو بەڵکو لەچەند بواری جیاوادا خۆیان دەبیننەوە.

سەبارەت بە بڵاوبوونەی کتێبی (برینێکم بە ڕوومەتی زەوییەوە)(دیار سۆفی) بەخاکی وت:ئەم کتێبە دونیا بینی منە بۆشتەجیاوازەکان لەڕێی زمانی شیعری منەوە پەنجەرەیەکن بۆ دونیا بینی،ئەمە نوسینەوەی غەم و ئازارووێنای ڕابردووی منە ،بەڵام هەوڵم داوە کۆپی ئەوانی ترنەبم واتە خۆم نەبەستۆتەوە بە هیچ یەکێک لەشاعیرانی ترەوە ،بەڵکو هەوڵم داوە ستایلی گێڕانەوە و وێناکردنی شوناسی خودی خۆم بێت،ئەمەش بە و بەڵگەیەی هەرکەس دێڕێکی لە شوێنێک بینیبێت دەزانێت من نەسیومە چونکە شیعرەکان ڕەنگی خۆمی گەتووە.
دیار سۆفی شاعیری لاو خاوەن چەند خەڵاتێکی ئەدەبییە لەوانە خەڵاتی سێیەمی فێستیڤاڵی گەلاوێژ،خەڵاتی دووەمی فێستیڤاڵی تانجەرۆ

خاک-تانیائاوارە
.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved