خواردنه‌وه‌ی چا به‌پێی جۆر‌و شێوه‌ی و شێوازی دروستكردنی، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت، له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانیشدا به شێوه‌یه‌كی گشتی چای ره‌ش ده‌خورێته‌وه كه بێگومان ئه‌وه‌ش بێ زیان نییه، بۆیه پێویسته زیانه‌كانی چای ره‌ش بزانین كه ئه‌مانه‌ن: 1_ زۆر خواردنه‌وه‌ی چا ده‌بێته هۆی ئالوده‌بوون و گه‌ر له‌كاتی خۆیدا نه‌یخۆیت توشی ژانه‌سه‌ر ئه‌بیت. 2_ خواردنه‌وه‌ی چا به‌خه‌ستی و به‌گه‌رمی به‌زۆری ئه‌بێته لاوازكردنی خانه‌كانی جگه‌ر. 3_ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بخورێت گه‌ده بێهێز ده‌كات و له كۆتايیشدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه خواردنی زۆر كه‌مبێته‌وه‌و لاواز‌و كه‌مخوێن بێت و پیربوون پێشده‌خات. 4_ له‌نێوان ژه‌مه‌كان و له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ و به‌خه‌ستی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كای لاشه‌ی مرۆڤ لاواز‌و كه‌متوانا ده‌كات و گه‌رمی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌و سه‌رئه‌نجام بێمه‌یلی و سستی و بێتوانایی و لاوازی لێده‌كه‌وێته‌وه. 5_ چا خواردنه‌وه ئه‌بێته هۆی بێخه‌وی و بیركورتی. 6_ بۆ كه‌سێك فشاری خوێن (زه‌خت)ی به‌رز بێت نابێت چا بخواته‌وه. 7_ بۆ ئه‌وانه‌ی گورچیله‌و میزه‌ڕۆیان به‌رد دروستده‌كات نابێ چا بخۆنه‌وه. 8_ زۆر خواردنه‌وه‌ی چا میكرۆبه سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده له‌ناوده‌بات و سه‌ره‌نجام ئه‌و كه‌سه زووزوو توشی نه‌خۆشیه جۆربه‌جۆره‌كان ده‌بێت. 9_ زۆری و خه‌ستی له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی خواردنه‌وه‌ی چا توشی قه‌بزی هه‌میشه‌ی و به‌دهه‌رسیت ئه‌كات. 10_ ڕه‌گی ڕووخسار تڵخ و تاریك ئه‌كات. 11_ حه‌زی خوێندنه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بۆ قوتابیان باش نییه. 12_ زیانه‌كانی چا خواردنه‌وه بۆ منداڵان یه‌كجار زۆره، بۆیه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان چایان خوارده‌وه ئه‌وا ده‌بێت كه‌م ره‌نگ و ساردبێت. 13_ چای سارد ده‌بێته هۆی به‌ردی گورچیله. 14_ چای زۆر گه‌رم ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی سورێنـچك (بۆڕی خواردن). خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure