كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی باری كه‌شوهه‌وای 48 سه‌عاتی داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی پێشبیییه‌كانیش شه‌پۆلێكی به‌فرو باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینی دوو رۆژی داهاتووی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له سبه‌ینێشه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا‌و به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌شه‌وه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له ناوچه سنورییه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت. به‌پێی پێشبینییه‌كه‌ش، پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له سنووری پارێزگای دهۆك-یش باران و به‌فری زیاتر ده‌بارێت به‌راورد به ناوچه‌كانی تر. كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌رۆژی سێشه‌ممه‌وه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله بارانبارینه كۆتایيدێت. خاك -راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كانی كه‌شناسی به‌وێنه...
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure