23/12/2018 03:42 PM

بەفری ژێرپێت

 

 بەرهەمێکی شیعری شاعیر ( محمدهەڵۆیی )یە کۆی ژمارەی لاپەڕەکانی ئەم کتێبە سەدوپەنجا لاپەڕیە، چەند مۆتیڤێکی مانادار و ئاماژەدار بەناوەرۆک و مەبەستی شیعرەکان  هاوشان لەگەڵ شیعرەکان چاپ کراوە لەسەر لاپەڕەکانی .
شاعیر خۆی سەبارەت بەم کتێبە دەڵێت من ئەم بەرهەمە شیعریەی ئەمجارەم تایبەت کرد بەهاوسەرەکەم ( پێنووسە تاکەکەی شیعرم..) بەشێوازی دەستووس بەقامیش و مرەکەب بەشێوازی نووسینی کۆن، لەیادی هاوسەرگیریماندا پێشکەشم کرد کە دیاری وا دیاریەکی ناوازەیە، دواتر بیرم کردەوە ئەم بەرهەمە لەدەستێکدا قەتیس نەبێت و گفت و گۆم لەگەڵ هاوسەرەکەم کرد چونکە ئیتر ئەوە مافی ئەو بوو بڕیار لەچارەنووسی ئەو دەستنووسە بدات، زۆر خۆشحاڵ بوو، بڕیارمدا چاپی بکەم. 

خاك
        





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved