له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی كوتان بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ ده‌ستیپێكردو وه‌زیری ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت 797 هه‌زارو چوارسه‌دو هه‌شتاو دوو منداڵ له‌م هه‌ڵمه‌تی كوتانه‌دا سوودمه‌ند ده‌بن. سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 23-12-2018 هه‌ڵمه‌تێكی كوتانی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ ده‌ستیپێكردو د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: زیاتر له 797 هه‌زارو چوارسه‌دو هه‌شتاو دوو منداڵ، به منداڵانی په‌ناهه‌نده‌و كه‌مپه‌كانیشه‌وه ئه‌وانه‌ی خوار ته‌مه‌نی 5 ساڵن به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، زیاتر له 1632 تیمی گه‌ڕۆك به 995 ئۆتۆمبێل و 370 سه‌رپه‌رشتیاره‌وه به‌شداری سه‌رپه‌رشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پێنج رۆژییه ده‌كه‌ن. وتیشی: له ساڵی 2000ه‌وه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی له كوردستاندا تۆمارنه‌كراوه، چونكه كوتانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق یه‌كێكه له باشترین كوتانه‌كانی جیهان و هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌خوازین. د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وتیشی: داوا له دایك و باوكان ده‌كه‌ین گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگاری تیمه ته‌ندروستییه‌كان بن و ئه‌و كارته ته‌ندروستییانه بپارێزن كه ده‌درێت به منداڵه‌كانیان، داواشیكرد دایك و باوكان سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن و رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن. وتیشی: ده‌ستخۆشی له هه‌موو كارمه‌ندان و پزیشكان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌ندروستییه ده‌خوازین. هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێرو رێكخراوی WHO و یونیسێف و مانگی سوری عیراقی كرد. وتیشی: به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی كوتانه‌وه‌یه كه له‌و ماوه درێژه‌دا حاڵه‌تی ئیفلیجی تۆمارنه‌كراوه. وتیشی: له شاری هه‌ولێر له ماوه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پێنج رۆژییه‌دا 36 هه‌زارو سێسه‌دو پانزه منداڵ سوودمه‌ند ده‌بن له كوتان كه له‌ناویشیاندا 30 هه‌زاریان ئاواره‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure