24/12/2018 09:45 AM

وێنه‌ی كامێرایه‌ك جیهانی توشی شۆك كرد

وێنه‌یه‌ك به‌ روونی 200 ملیار پێكسڵ 

كۆمپانیایه‌كی چینی توانیویه‌تی بگاته‌ قۆناغێكی نوێ له‌ چركاندنی وێنه‌ی فۆتۆگرافی، ئه‌مه‌ش كاتێك ڕوویدا كه‌ وێنه‌ی شارێكی چینی گرت كه‌ قه‌باره‌یه‌كی ڕوونی به‌رزی هه‌یه‌و پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌.

كۆمپانیای (جینكۆنی ته‌كنه‌لۆژیا)ی چینی وێنه‌یه‌كی شاری شه‌نگاهای له‌سه‌ر بورجی (ئۆرینتێل پێرڵ) گرت، كه‌ قه‌باره‌ی ڕوونیه‌كیه‌ 195 هه‌زار گێگا پێكسڵ بوو، واته‌ نزیكه‌ی 200 ملیار پێكسڵ.

وێنه‌كه‌ ده‌توانرێت گه‌وره‌ بكرێت به‌ شێوه‌یه‌ك ڕووخساری ئه‌و كه‌سانه‌ ببینیت كه‌ به‌ شه‌قامه‌كانی شه‌نگاهایدا ده‌ڕۆن، هه‌روه‌ها وێنه‌كه‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژیای 360 پله‌ گیراوه‌، كه‌ ده‌توانیت به‌ده‌وری بورجه‌كه‌دا بیجوڵێنیت و كوێـت بوێت سه‌یری بكه‌یت، دواتریش وێنه‌كه‌ نزیكبكه‌یته‌وه‌ (گه‌وره‌ی بكه‌) بۆ ئه‌وه‌ی ڕووخساری مرۆڤه‌كان ببینیت.

مۆبایله‌كانی ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی وێنه‌ به‌ قه‌باره‌ی 12 مێگا پێكسڵ ده‌گرن، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به‌ 195 هه‌زار پێكسڵ، ئه‌وا ده‌بینیت كه‌ وێنه‌ی مۆبایله‌كان زۆر ته‌ڵخن.

كۆمپانیاكه‌ وێنه‌كه‌ی نمایشكرد، به‌ڵام به‌هۆی زۆری سه‌ردانیكه‌رانیه‌وه‌ وێنه‌كه‌ له‌كاركه‌وت.

بۆ بینینی وێنه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌...


خاك - و/ گۆران قادر
س/ sky news




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved