به‌رزی فشاری خوێن (زه‌خت)، نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه كه كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر به‌شه جیاوازه‌كانی له‌ش هه‌یه، هه‌ندێكجار پێیده‌وترێت بكوژه بێده‌نگه‌كه چونكه زۆربه‌ی كات هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك خۆراك یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ئه‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده خۆراك ده‌رمان نیه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌خت بكات، به‌ڵام زۆر خواردنی ئه‌مجۆره خۆراكه یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ئه‌دات. 1-سه‌وزه به‌تایبه‌ت سه‌وزه‌ی گه‌ڵا تۆخه‌كان: جه‌رجیر، كه‌له‌رم، سپێناخ، چه‌وه‌نده‌ر، شێلمی سه‌وز یان گه‌ڵای شێلم، كاهوو، گه‌ڵای توور، توور. 2-شۆڤان و هه‌رزن 3-ماست و شیری بێ چه‌وری و كه‌م چه‌وری 4-گوێزو باده‌م 5-ڕه‌شكه‌و ده‌نكی كه‌تان یان زه‌یتی كه‌تان 6-هه‌ندێك گژوگیا: ڕێحانه‌و سینه‌مه‌كی و ڕازیانه 7-زه‌یتی زه‌یتون 8-مۆزو هه‌نار 9-سیر 10-توتڕك و شاتوو و شلیك 11-ئه‌وجۆره ماسیه‌ی كه به ئۆمێگا3 ده‌وڵه‌مه‌نده وه‌ك ماسی سه‌له‌موون هه‌ندێك ڕێنمایی تری زۆر گرنگ بۆ دابه‌زینی زه‌خت *خواردنی ده‌رمانی زه‌خت ڕۆژانه به به‌رده‌وامی له‌كاتی خۆیدا *چاودێریكردنی زه‌خت ڕۆژانه له ماڵه‌وه *كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی خوێ له خواردن و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر‌و خۆراكی ناو قوتوو، ئه‌بێت ڕۆژانه كه‌متر له یه‌ك گرام و نیو زیاتر نه‌خورێت كه كه‌متره له یه‌ك كه‌وچكی قاوه. *وه‌رزشكردنی ڕۆژانه‌و زیادكردنی جۆڵه *دابه‌زاندی كێش ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه قه‌ڵه‌و یان كێشی زۆر بێت *دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی چه‌وری و شیرینی و شه‌كر یان كه‌مكردنه‌وه‌یان *دابه‌زاندنی كولیستڕۆڵ و چه‌وریه خراپه‌كانی خوێن و چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه هه‌یبێت. *كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌و چای ڕه‌ش و كۆلاو بیبسی یان دووركه‌وتنه‌وه لێیان. *وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی *چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مخه‌وی و شه‌ونخوونی *وازهێنان له خواردنه‌وه كهولیه‌كان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ (1-2) پێك ڕۆژانه و شه‌رابی سوور باشتره. *به‌كارنه‌هێنانی هه‌ندێك ده‌رمان بۆ نموونه ئه‌و ده‌رمانه‌ی كۆرتیزونی تیایه كه بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك ڕه‌بۆو ڕۆماتیزم به‌كاردێت و گۆڕینیان به ده‌رمانی تر ئه‌گه‌ر بتوانرێت یان كه‌م به‌كارهێنانیان. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure