له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چكلێت-دا ده‌گرێت و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ناویده‌به‌ن. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر 317 كارتۆن چكلێت له جۆری (تۆفی) به‌سه‌رچووی نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان گیراوه. وتیشی: به‌سوپاسه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی هاوكارێكی باشی لیژنه هاوبه‌شه‌كانه به پێدانی زانیاری یاخود له‌ڕێی بازگه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌دا ده‌گرێت كه گومانیان له‌سه‌ره‌و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین و گرتنه‌به‌رى رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌واوی ئه‌و چكلێته‌ى ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure