وێنه‌ی ڕه‌نگیی جه‌سته‌ی مرۆڤ یارمه‌تی توێژه‌رانیدا له‌وه تێبگه‌ن كه مرۆڤه‌كان كاتێك هه‌ستێكی تایبه‌ت ئه‌زموون ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌سته چۆن له‌سه‌ر جه‌سته‌یان كاریگه‌ری داده‌نێت. له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه كاردانه‌ی كه‌سانێك شیزۆفێرنیایان هه‌یه له كه‌سانی ئاسایی زۆر جیاوازه. ئه‌و كه‌سانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ركرا گروپێكیان شیزۆفێرنیایان له‌گه‌ڵ بوو و گرووپه‌كه‌ی تریش كه‌سانی ئاسایی بوون و كاردانه‌وایان به‌رامبه‌ر به 13 هه‌ستی جیاواز سه‌یركرا. له كه‌سانی ئاسایی‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی وروژاندنی ئاستی وزه له جه‌سته‌یاندا بینرا. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیزۆفێرنیایان هه‌یه به‌گشتی ئاستی هه‌ستكردن له له‌شیاندا دابه‌زی. نه‌خشه‌یه‌ك كه له جه‌سته‌ی كه‌سانی توشبووی شیزۆفێرنیا ده‌ریانهێنا، ئه‌وه‌شی ده‌رخست كه هه‌سته جیاوازه‌كان زۆر كاریگه‌ری جیاجیایان له‌سه‌ر جه‌سته‌یان نابێت. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه بۆچی ئه‌و كه‌سانه له ناسینه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردن و ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی خۆیاندا یان تێگه‌یشتن له هه‌ستی كه‌سانی تردا كێشه‌یان هه‌یه. زانایان هیوادارن ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یارمه‌تی نه‌خۆشانی شیزۆفێرنی بدات تا له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا باشتربن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure