توێژه‌ران به نه‌رمامێری چاودێری چاو، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن ئه‌و شته‌ی سه‌یری ده‌كه‌ین، كاتی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ دوو بژارده‌دا، یارمه‌تیمان ده‌دات كه چۆن بڕیار بده‌ین. بۆ وێنه كاتێك كه دوو جۆر خواردن له‌به‌رده‌مماندایه كامیان هه‌ڵده‌بژێرین؟ به‌پێی توێژینه‌وه‌كه هه‌میشه به‌وجۆره نییه كه ئه‌و شته هه‌ڵبژێرین كه زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ری بووه. له‌ڕاستیدا سه‌رنجدانه‌كه‌ی ئێمه ده‌بێته هۆی زیاتربوونی حه‌زمان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شته‌ی له‌پێشتر حه‌زمان لێی بووه. كراج بیچ یه‌كێك له نووسه‌رانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت "هه‌میشه بڕیاره‌كانی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی شتێك‌دا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ وردبوونه‌وه‌و سه‌رنجی زیاترمان له‌سه‌ر ئه‌و شته. ئه‌گه‌ر سه‌یری شتێك بكه‌ین كه حه‌زی پێناكه‌ین، سه‌رنجدانه‌كه‌مان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر حه‌زمان به‌و شته كردبێت، سه‌رنجدان له‌وكاته‌دا حه‌زی ئێمه زیاتر ده‌كات". ئه‌نجامێكی سه‌رنجڕاكێشی تر له‌م توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر دوو بژارده‌ی نه‌خوازراومان له‌به‌رده‌مدا بێت و سه‌رنجی هه‌ردووكیان بده‌ین زۆر خێراتر بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی دانه‌یه‌كیان ده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها كاتێك دوو بژارده‌مان له‌به‌رده‌مدایه كه حه‌ز به هه‌ردووكیان ده‌كه‌ین، هه‌ڵبژاردن له‌نێوانیاندا ئه‌سته‌م ده‌بێته‌وه، له‌وكاتانه‌دایه كه سه‌رنجدان كاریگه‌ری خۆی زیاتر ده‌رده‌خات و ئه‌و شته هه‌ڵده‌بژێرین كه زیاتر سه‌رنجمان داوه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure