24/12/2018 10:14 AM

ئۆتۆمبیلی نوێی BMW سریی 8 جۆری جی.تی

كۆمپانیای BMW سریی 8ی زیندووكردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م مۆدێله‌ دوو جۆری هه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌یه‌وێت دانێكیان بخاته‌وه‌ بازاڕه‌وه‌.

مۆدێلی M850i xDrive مه‌كینه‌ی دوانه‌ی توربۆی 4.4 لیتری v8 به‌كارده‌هێنێت كه‌ 523 ئه‌سپه‌هێزو 553 پاوند پێ، هێز به‌رهه‌مده‌هێنێت و هێزه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی گیربۆكسێكی 8 گێری نێوكراوه‌ بۆ هه‌ر چوار تایه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

به‌پێی ئیدعای كۆمپانیاكه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ته‌نیا له‌ 3.7 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی له‌ سفره‌وه‌ ده‌گاته‌ 100 كیلۆمه‌ترو زۆرترین خێراییه‌كه‌ی 250 كیلۆمه‌تره‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی ئه‌له‌كترۆنیكیه‌وه‌ سنووردار ده‌كرێت.

BMW له‌ ئه‌وروپادا مۆدێلی هه‌رزانتری 840d xDrive  ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ مه‌كینه‌ی توربۆشارژی 3.0 لیتری له‌سه‌ره‌و 315 ئه‌سپه‌هێزو 580 پاوند پێ، هێز به‌رهه‌مده‌هێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌م مۆدێله‌ له‌ 4.9 چركه‌دا له‌ سفره‌وه‌ ده‌گاته‌ 100 كیلۆمه‌تر، و زۆرینه‌ی خێراییه‌كه‌ی به‌ 250 كیلۆمه‌تر سنوودار ده‌كرێت.

له‌ ناوه‌وه‌دا كه‌ڵك له‌ دوایین ته‌كنۆلۆژییه‌كانی كۆمپانیای BMW وه‌رگیراوه‌، ئامێری سه‌رگه‌رمی 12.3 ئینچی و شاشه‌ی 10.25 ئینچی تێدا به‌كارهاتووه‌و كه‌ڵك له‌ نوێترین وه‌شانی سیستمی كارپێكردنی كۆمپانیاكه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ چه‌ندین بژارده‌و تایبه‌تمه‌ندی بۆ سازكردنی په‌یوه‌ندی به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ تێدا دابینكراون.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved