پزیشكانی په‌یمانگه‌ی كارۆلینسكای سوید رایده‌گه‌یه‌نن رۆژانه خواردنی سه‌وزه ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه. پزیشكانی سوید له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیاندا له په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی سه‌وزه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته به‌گشتی و جگه‌ر به‌تایبه‌تی كۆڵیوه‌ته‌وه. ماتیس كارسترۆم پرۆفیسۆری فیسیۆلۆژی له په‌یمانگه‌ی كارۆلینسكاو یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: سه‌وزه به مادده‌ی (نایتریدی نائۆرگانیكی) ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌م مادده‌یه‌ش رێگری ده‌كات له نیشتنی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر. سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه روونیشیده‌كاته‌وه ئێستا خه‌ڵك خواردنی ناته‌ندروست ده‌خۆن به‌جۆرێك كه رێژه‌ییه‌كی زیاتری چه‌وری و شه‌كر له‌نێو ژه‌مه‌كانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوونیان به كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری سه‌ر جگه‌ری ناكحولی زیاد ده‌كات. خۆراكناسانی سوید رێنمایی ده‌ده‌ن خه‌ڵكی له ژه‌مه خۆراكییه‌كانیان زیاتر گرنگی به خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌كان بده‌ن و رۆژانه 200 گرام سه‌وزه بخۆن به‌تایبه‌ت سه‌وزه‌كانی وه‌ك سپێناخ، كه‌ره‌وزو كاهو. خاك - سیڤا ئازاد س: جه‌ی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure