25/12/2018 03:02 PM

نوێترین بەرهەمی جێنفەر لۆپێز

 

نوێترین بەرهەمی ئەستێرەی سینەمای جیهان جێنفەر لۆپێز کە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێیە لەماوەی 2 رۆژی بڵاوبوونەوەیدا لەیوتیوب ملیۆنێک و 200هەزار بینەری تێپەڕاند.
ئەم بەرهەمە نوێیەی کە ڤیدیۆ کلێپێکی تایبەتە بۆ فیلمە نوێکەی ئەم ئەستێرەیەی سینەمای جیهان کچەکەشی تێیدا بەشدارە، کچەکەی لۆپێز تەمەنی تەنها 10ساڵەو بە بۆچوونی رەخنەگران توانێویەتی لەم بەرهەمەدا ئاستێکی باش پێشکەش بکات و وەک دایکی بەهرەو تواناکانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بخاتەڕوو.
شایانی باسە جێنفەر لۆپێز نزیکەی سێ ساڵە دوورکەوتۆتەوە لەبواری نواندن، بەڵام بڕیارە ئەم خانمە سینەماکارە بە بەشداریی لەفیلمێکی نوێدا بەناوی (second act) کە ساڵی 2019 دەچێتە سەر شاشەی سینەماکان بێتەوە ناو دنیای هونەرو چیرۆکی ئەم فیلمە نوێیەشی کۆمیدی و رۆمانسییە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved