پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌ك بێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانیان ده‌رمان به‌كارده‌هێنن ، نابێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانیان ئه‌م میوانه بخۆن : مۆز : ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ڕێكخستنی لێدانی دڵ و گیران و ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی خوێن به‌كارده‌هێنن نابێت مۆز بخۆن، چونكه مۆز بڕێكی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایه كه ده‌بێته هۆی تێكچوون و خێرا لێدانی دڵ به‌مه‌ش زیانی بۆ نه‌خۆش ده‌بێت . لیمۆی هیندیی یان گریپفروت (سندی) ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن و هه‌ندێك جۆری ئازارشكێنه‌كان به‌كارده‌هێنن ، نابێت ئه‌م میوه‌یه بخۆن، چونكه پێكهاته كیمیاوییه‌كانی ناو ئه‌م میوه‌یه كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌رمانانه به جۆرێك ڕێگه له شیبوونه‌وه‌یان ده‌گرێت و به‌مه‌ش كه‌سه‌كه دوچاری بارودۆخی نه‌خوازراوی ته‌ندروستیی ده‌بێت.
خاك-ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure